نە هیندە سۆر و نە هیندەش بێ خوێ! مەلا ئیبڕاهیم مەجیدپوور

 



                                                                                                                            بەناوی خوای دڵ ئاواو  دلۆڤان         

                                                            

                      نە هێندە سوێرو  نە هێندەش بێ خوێێ !

لە دنیای ئەورۆی موسوڵمانان دا ئەوەندە مەزهەب و دەستەو تاقم بەنـاوی ئیسلام دروست کراون کە سەریان لە مـوسوڵمانان شێواندوە! ڕوو  لە هەرلایەک بکەی لایەکەی تردەڵێن لایداوەوکافربوە. هەریەکەی شێوەیەکی لە ئیسلام دروستکردوە  کە خۆی حەزی لێێەتی. یەک  بە ناوی توندئاژۆو ، ئەویتر نەرم ڕۆو ، لە نێوان ئەودوانەش دا مام ناوەندی.بە عەڕەبێش پێیان دەڵێن:(سەلەفیو وەسەتی وخەلەفی)  لەگەڵ ئەوانەش سونەوشیعە وزەڕدەشتی وهێتر. لە نێو سونەدا شافعی و حەنەفی و مالکی وحەمبەڵی. لە شێعە دا١٢ ئیمامی وئەوانیتر. هەمـوی ئەوانەش ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەو خۆ دژی یەکترن و تەنانەت هێندێکیان ئەوانیتر ڕەد دەکەنەوە. هەمو ئەو توند و شلانە بە ئیفڕات و تەفریت ناو نراون. بابزانی ئەوانە چین. 

ئیفڕات: واتە زێدەڕۆیی . یـانی تێپەڕێـن لـە سنـوری دیـاریکراوی شتەکە . ئـەو زێدەڕۆییە ئەگەرلە كاری باشیش دابێ هەرخراپە. بۆ وێنە :هەرچی لە ئووسوڵی  دینی زیاد بکری ناڕەوایە. تۆ بە ناوی عیبادەت خەو لەخۆت حەرام بکەی،هەمو  دارایی خۆت  بەخەیاڵ  لە ڕای خوادا بدەیە خەڵک و بەشی ماڵ و مـنداڵێ خۆت نە هێڵیەوە ، ئەوە زوڵمت لە خۆت و  مـنداڵەکانت کردوەو پێی دەڵـین زێـدەڕۆیی ( ئیفڕات ) و ئەوەش لەدین دا قەدەغە کراوە. 

تەفریت : واتە کەم کردنەوە لە ڕادەی خۆی بەدەر. بۆوێنە دەڵێین :شەرع بۆدانی زەکات و بۆهەر شتێک ڕادەیەکی  دیاری کردوە ، ئەتـۆ لـەو ڕادەیە کەم کەیەوە پێچەوانەی شەرعـت ئەنجام داوە. یـان بـاشتـر بـڵـێم : هـەرچی سنوری  شتەکان ببەزێنێ زێدەڕۆیی کردوە .کێش بە زەوقی خۆی سنورەکە کورت کاتەوە کورتی  هێناوەو لە بەڕەی خۆی زیاتر لاقی ڕاکێشاوە. دیارە ئەگەرکاتی بەتاڵ هەبێ چی  بکەی دەبێتە سونەت. 

لـەدنـیای ئـەوڕۆدا هـەرتاقـم وتەنـانەت تـاکیش بـە مەیـل و بـەرژەوەنـدی  خۆی زێدەڕۆیی  یان کەم ڕۆیی دەکا ولە وانیشدا ئیفرات و تەفریت دەکا .بەڵام ئەوەی ئیسلام بەکوردانە پێمان  دەڵێ ئەوەیە : ( نـە ئـەوەنـدە سوێـرو نـە ئـەوەندەش بێی خوێێ )  بۆ ئەوەی خۆمان لە داوی ئەوهەمو بکەو مەکەیە و چاکەو خراپەو شل و توندە کە مرۆخۆی دروستیان دەکا ڕزگاربکەین، با ڕوو بکەینە کتێبە مەزن و پیرۆزەکەی خوا کە قورئانە و بزانین چۆنمان ڕێنوێنی دەکا.

وەحدەت : واتـە لە پێش هەمـو شتێک دا یـەک گرتویی و یەک ڕیبازی ئەسڵێکی سەلمێندراوی ئـایینی پیرۆزی ئـیسلامە وگشت بـڕوادارانی دەبێ بـاوەڕیـان پـێی هەبێ  و ڕەچاویشی بکەن . بۆ بەڕێوە بردنیشی یەک دەست و هاوکاربن . ڕێـز بۆ دنیەکەو خۆیان دا بینێن .خەسڵەتی مرڤانە لە خۆ بگرن وخویان پێوە بگرن و  ژیرانە ڕایان گرن و فەرامۆشیان نەکەن. لەسەر بەرنامەی دینەکە خوێـندنـەوە و  لێکدانەوەی وردو زانستیانە یان هەبێ لە سەرمێژوی ئیسلام وڕەفتاری پێغەمبەر هەڵ وێستەی لێزانـانـە بکەن و بیکەنـە بـەڵگەی سەلماندنی ڕاستیەکان. بێگومان دوژمنی ئیسلام زۆرن و زۆرزانیشیان زۆرە ، بـۆیـە دەبێ  وردو قـوڵ سرنجی پیلانی دوژمنان بـدەن کە چـۆن خۆیـان خـزاندۆتـە نـاو مـوسوڵمانان و بیرۆکەی  خۆیانیان بە ناوی ئیسلام پێی پیادە دەکەن.ئەوەی دەتوانێ موسوڵمانان لەو هەڵەو  پەڵەولادان وهەڵدێرانە رزگار بکا بە دڵنیایەوە خۆ تەیار کردنە بە عیلم و زانست و یەکگرتویی و ڕۆیشتن بە ڕێگای پەیامبەرداو دەست گرتن بە ئاڵقەی ڕزگاری کە قورئانـە. مـوسوڵـمان نـابێ کوێـر کوێـرانـە وەدوای قـسەی خەڵک  بکەوێ.

بابزانین خوای مەزن چۆنمان ڕێنوێنی دەکا وئیسلاممان چۆن نیشان دەدا. کەئاوا  دەفەرموێی : { ئەوڕۆ دینەکەم بۆ تەواو کردن ، نیعمەتی خۆم بەسەردا  ڕشتن و بەوە ڕازی بوم دینەکەتان ئیسلام بێ.} هەر وەها دەفـەرمووێی { هەرکەس  هەر دینێک هـەڵبژێـرێی جگە لـە ئیسلام لێی قـبـوڵ نـاکرێی} ئـیسلام دینێکی کامـڵـەو پێویستی بە زیادو کەم کردن و گۆڕیـن نیە . بـۆ هـەر سەردەم و زمان وشوێن و نەتەوەیەک کونجاوەوکاری پێدەکرێ.مەرجی بەڕێووە بردنیشی زانست وئینساف  وعەداڵەت وداد پەروەریە. نە ئەوەندە تونڕۆیە کەس نەیگاتێ وخۆشی هەڵدێرێ، نە ئەوەندەش  بەکاوەخۆیە کە نەگاتە مەبەست. واتە پەیڕەوانەکەی  ڕێگایان  مام ناوەندیە و خواش فەرمویە { بەو جۆرە کردوومانن بـە ئـۆمەتێکی مام ناوەندی } کەوا بو ئیمانداران بەرعۆدەن بڕیارەکانی خوایی بەوجۆرە بەڕێوە بەرنو کاریان  پێ بکەن کە مەبەستی خوایە . لـە هـەڵـە ڕۆیی و خۆ گنخاندنیش  خۆ بپارێزن .

ئیسلام لە تەواویەتی خۆی دا دژی هـەر چەشنـە بیرو کردەوەیـە  کە بـە بـیانـوی  دابەزاندنی فەرمانەکانی خوایی ، پەنا بـۆ زێـدەڕۆیی وخۆ بـواردن وزۆرەمـلیش بەرێی  . دینی عەقڵ و مەنتیقە . دینی بیر کردنەوەو لێکدانەوەی زانستیە . دینی یەکگرتویی وبرایەتی وهاو کاریە. دینی پێکەوە ژیانوتەباییە ،دێنی لێک نیزیک  کردنەوەی دوور کەوتوەکانە .  تـونـد ڕۆی، خۆ گنخانـدن ، زێـدە ڕۆیی وسنـور پەراندن ، دەبنە هۆی دروست کردنی ناکۆکی وناتەبایی ودوبەرەکی و لێک دور کەوتنەوە و سەرئەنجام تێک گیران و لێک دان . 

خواو پێغەمبەرهەر چەشنە بیرو کردەوەیەکی توند ڕۆیی و زێدەڕۆیانە  بەتوندی رەد دەکەنەوە .ئەو چەشنە کردەوەو بیرکردنەوانە بەهۆکاری تێکدانی یـەکڕیـزی  وهاوکاری گەلان دەزانێ وسەزای توندیشی بۆ دیاریکردوە. ئەو تاقم وکەسانـەی  بیر لە لێکترازان و جیاوازی و دووژمنایەتی ئایینەکان و گەلان دەکەنەوە زاڵم و چەوسێنەرن و دەیانەوێی ڕاو بۆچونو ویستی خۆیان بەسەر خەڵک دا بسەپێنن و هەمیشە لـە ئـاوی قـوڕاو مـاسی بگرن . ئیسلام لە ناوەرۆک وبنەڕەتیدا هێمنی و سڵامەتی دەگەێێنێ ولەو ڕیگایەوە ئارامیوبەختەوەری ودڵنیایی بۆ گەلان دێنێ. 

موسوڵمان وغەیرە موسوڵمان دەبێ بڕواننە ناوەرۆکی بابەتەکانـو ورد سەرنـجی کردەوەکان بدەن. بروانە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێجەوانەی هەموپڕوپاگەنـدە  هـەڵخەڵەتێنەرەکانی کە زۆر قسە لـە یـەکگرتویی مـوسوڵـمانـان دەکا ، بـەڵام لـە کردەوەدا دروست پێجەوانەکەی عەمەل دەکا و تەنانەت لە شتی زۆر ئاساییش دا کە واجبیش نین بۆوێنە بانگ کوتن بۆکاتی نوێژەکان جاریوایە ١یان ٢خولـەکیان  نێوانە پێکەوە بانگ نادەن! قانونی بنەرەتی ئێران لە سەر بناغەی ویلایەتی فەقیە وشیعەی دوازدە ئیمامی دامەزراوەو و کاری پێکراوە و هـەر ئێستا لـە ئـیراق و سوریەو یەمەن و لوبنان بە ئاشکرا و لـە زۆر شوێنیتر بـە نهێنی شەڕی سونـەو شیعە دەکا. کاتی دەڵێێین ئیسلام دینی  سوڵح وئاشتیە دەگەڵ کێ؟! لەسەرانسەری  ئەم جیهانی ئیسلامەدا دەگەڵ یەک وڵاتی ئیسلامی یەکگرتـو نیە و دەگەڵ ‌غەیـرە موسوڵمانەکانیش وەک ڕوسیە و چین و هیتر موی دەبەرەوە ناچێ !!    

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٥ ڕێبەندانی  ٢٧


                                        ٢٥ / ١ / ٢٠٢٢ ی زایینی       



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد