پەیامی یزاکا بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی ڕێبەری گەلی کورد شەهید قاسملو.
هاونیشتیمانیان و ڕێبوارانی ڕێگای دێموکرات و قووتابیانی مەکتەبی شەهیدی ڕێبەر، دکتۆر عبدالرحمن قاسملو"
لە ساڵ یادی تیڕۆری ڕێبەری نەتەوەکەمان شەهید دکتۆر قاسملو بە دەست شەمشەمە کوێرەکانی خوێنمژی کۆماری تیڕۆڕ و سێدارەی بە ناو ئیسلامی ئێران لە ڤیەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش، جارێکیتر پێویستە پەیمان و بەڵێن نوێ بکەینەوە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی ڕێبەرانی شەهیدمان درێژەدەری ڕێبازی پڕ شکۆیان بین.
دوژمنی دژە کورد و دژەئازادی بە شەهیدکردنی ڕێبەری ناوداری حیزب و گەلەکەمان ویستی دەنگی ماف ویستی و ئازادیخووازی گەلەکەمان کپ و بێ دەنگ بکات، ئەگەرچی شەهیدکرانی دکتۆر قاسملو زامێکی قوڵە بەڵام قووتابیان قاسملوی شەهید، بە چۆک دانەهاتن و دانایەن چوونکە دەرچووی زانکوی کوردایەتی و ڕێبازی دێموکرات و قاسملوی نەمرن، قاسملو لە مێژووی کورددا وێنەیەکی هەمیشەییە و هیچکات لە یاد ناکرێت، قاسملو تەنیا مرۆڤێک یان کوردێکی شۆڕشگێر نەبوو، بەڵکو قاسملو خۆی بە تەنیا وانەیەکی هەمیشەیی بوو کە پێنووس و لێنووس ناتووانن بە بێ ناوی ئەو باس لە ئازادیخووازی و مرۆڤ دۆستی بکەن.
شەهید قاسملو، ڕێبەڕێکی کاریزما و شۆڕشگێرێکی پڕاکماتیسم و ئازادیخووازێکی دەگمەنی سەردەم بوو، جگە لە تێز و هزرەکەی هاوکات خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و پاراستنی کلتوور و داب و نەریتەکانی کوردستان بوو، شەهیدی ڕێبەر مرۆڤێکی واقعبین بوو، واقعییەتی کوردستانی بە باشی ئەناسی و کادر و پێشمەرگەکانی لە سەر ئەم واقعییەتی مەوجوود ڕا دەهێنا و هانی دەدان ئەوەی دەکرێت هەوڵی بۆ بدرێت"
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پشتگیری لە بزاڤی ڕزگاریخووازی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڵپشتی یەکێتی و یەکدەنگی شۆڕشگێران و پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات و داواکارە لە ژێر چەتری ڕاساندا پێکەوە ئامانجەکانی شەهیدی ڕێبەر بە دەست بێنن.
سڵاو لە گیانی پاکی دکتۆر قاسملو و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان، مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی مرۆڤایەتی و کوردایەتی.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی
Comments
Post a Comment