پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی بە بۆنەی گیان لەدەستدانی پۆلێک لاوی ژینگەپارێز

 ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی ٤ ئەندامی یەکەی شاخەوانی چیای سەوزی مەریوان لە جادەی سەقز مەریوان بە هۆی ڕووداوی دڵتەزێنی وەرگەڕانی ماشین گیانیان لە دەستدا...

بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران"وێڕای هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەکانیان و یەکەی شاخەوانی چیای" مەریوان و هەموو خەڵکی مەریوان دەکات.

دیارە ساڵانێکە دوژمنانی گەلی کورد و ژینگەی کوردستان، لە هەوڵی سووتاندن و وێران کردنی سەوزایی و دار و دەوەنی نیشتیمانەکەماندان، بەڵام دڵسۆزانی نیشتیمان بە هەموو هێز و دڵسۆزیەکانیانەوە و بە بەخشینی گیانی پاکیان لەم بووارەدا ژینگەی کوردستانیان پاراستووە، شەهیدانی ئەمجارەی ژینگە پارێزمان بریتین لە------

شەهیدان: 🔴 شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.

لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە ڕوحی شەهیدانی سەوز، بە بەهەشی بەرین شاد بکات و بریندارانی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە بە زوویی ساڕێژ بکاتەوە.

انا للە و انا الیە راجعون.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد