ئازادی سنووردار یان بێ سنوور.. مامۆستا ئیبڕاهیم مەجیدپوور

                                                               

                    ئازادی     

       وقل ألحق من ربکم فمن شاء فلیئومن  ومن شاء فلیکفر  

 پێشەکی دەمەوێی بڵێـم: ئەو بابـەتەی خوارەوە  ڕوی لـە مـوسوڵمانـانە ، خۆشم موسوڵمانم، کەوابو ڕەخنە لەخۆمانە ، چونکە ئەوەی غەیرە ئیسلامن بڕوایان بە دینەکە نیە چبگا بە بڕیارو هەڵوێستەکانی . ئەوەش مافی خۆیانە و ئازادیش هەر ئەوەی دەڵێ. بەزۆر سەپاندن چ ئایـینی بێی وچ ئیدەیی بە باوەڕی من مەحکومە

ئازادی وشەیەکە لە شەش پیت  پێک هاتوە، واتە جوتەو تاق نیە. وەدیهێنانیشی هەر دەبێی بە یەکگرتویی بێی و بەتەنیایی ناکرێ. ڕاستە بە پیت کەمە بەڵام ناوەرۆکی ئەو لە ( ٦٠ ) لاپەڕەشدا جیی نابێتەوە . زۆر تەعبیرو تەفسیری لیکراوە ، بەشێوازی جۆراو جۆر دەکار هێندراوە ،بەڵام مخابن بەتەواوی مانای ڕاستەقینەی نە پێکاوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەنداو بە کوردستانیشەوە ، تا ئێستاش هەر قسەیەو بەکردەوە نەدیتراوە . لەبەر ئەوەی بـەنـەزانی دەکار دەهـێندرێ، کێشەکانی نـەک چارەسەر نـەکردوە بەبڵکو ڕەوتی ژیانیشی  شێواندوەو نەزمی کۆمەڵگاشی تێک داوە.    

گومان لەوەدانیە ئازادی بەبێ ئیختیارو ئیرادە کاری پێناکرێی ،ئەودوانە دەبێ ڕێک بخرێن و هاوئاهەنگ بن . هێندێک جار لەقالبی وشەو دروشمدا دەکوترێ بەڵام  دەرەتانی بەڕێوە چونی نیە. ئازادی بە مانای کەلیمە و ناوەرۆکەوە  لە ئیسلامدا  سەلـمێندراوە ، هـەر چەنـد کردەوەی هێندێک لـە مـوسوڵـمانـان دروست دژی ئـازادی وبـە پـێجەوانـەی  فەرمانەکانی ئیسلامە دەڵێ: لەو دینەدا، بەزۆر سەپاو دین نیە.  قورئانە . قورعان  کەقانونی بنەڕەتی   بەقەڕە: ٢٥٦ { لەو دینەدا بەزۆر  سەپانـدن نـیە . شارەزایی و ڕێی لێی ونبویی لێک  جیا کراونەوە ، هەر کەس لە سەرکێشی وجینایەتکاری بپرینگێتەوە و بەرەو خوا بڕوا، دەستی  بە ئاڵقەیەک گرتوە هەرگیز ناپسێ ، خوا بیسەرو زانایە . } ئەو ئـایەتـە  ڕونترین بەڵگەیـە بۆ ئازادی لە دین دا .کاتێک مرۆڤ گەیشتە ئەو حاندە کە چاک و خراپ  لێک هاوێر بکا، ئازادە بەکەیفی  خۆی هەڵبژێرێ. ئەو کاتەی بە تێگەیشتن و دڵخواز ڕیبازەکەی هەڵبژارد، دەبێی پێشیدا  بڕوا .   

سوڕەی تەوبە: ٦{ ئەگەر بـوتپەرستێک بو بەجیران وهاتە داڵدەی تۆوە ،پەنای بدە باگوێت   لێبگرێ و قسەکانت ببیسێ، بە ئەمانەتەوە بیان پارێزە ،چونکە ئـەوان هـیچ  زانـیاریـەکیان  لەسەر دینەکەی تۆ نیە.} لە کەش وهەوای ئازاد دا هەرکەس دەتوانێ رای خۆی دەربڕێی.   ئەگەر غەیرە دینێک کەوتە جیرانەتی تۆ  لێی گەڕێی باقسەی خۆی بکا و قسەکانی  تۆشی  گوێی لێبێ ، دەرفەتیشی بدەیە با پێکیان هەڵسەنگێنی ئەوجار بریاری قبوڵ یـان ڕەدی بـدا. ئیدی کوتەکی لێ بەدەستەوە مەگرە و بە زۆر لاالە إلا أللە ی پێ مەڵێ ! بەڵگەی هەقانیەتی ئازادی ئەوەیە  کەخوا دەفەرموێی:  سوڕەی غاشیە : ٢١ { تۆ ئامۆژگاری بکەو بەس ، تۆ تـەنیا ڕێـنوێنی }  واتە ئەرکە ڕاسـپێراوەکـانی خـوا ئـەوە بـوە ، ڕاسـپاردەکە بگەێێنن . بـۆ سەلماندنی مەبەستەکانیشت دەبێی لەڕێگای بەحس و لێدوان بەڵگەی مەنتیقی وعەقڵ پەسند  و تێگەیاندن  بچیە ناو بابەتەکەوە. لە گۆرەپانی عەقڵ و مەنتیق و زانست دا زۆرو کوتەک   جێگایان نیە . چونکە  بە پەنا  بردن  بۆ زۆرو کوتەک لە ڕاستیدا ئازادی دەمرێنی. ئەگەر  پرسیار غەیرە مەنتیقی و نەزانانەش بن ، دەبێ لیزانانە  وڵامیان بدەیەوە . سـوڕەی قـاف : ٤٥ { ئێمە بـاشتر دەزانین ئـەوانـە دەڵێن چێ ، ئـەتـوش مافـت نـیە زۆر دەکار بێنی .} خوا ڕاستەو خۆ بە پەیامبەرەکەی دەڵێی :  مافی ئەوەت نیە  بەزۆر  شتیان بـەسەردا بسەپێنی . ناردراو ئەرکی ئەوەیە چی پیدا ناردراوە بیگەێێنی . سووڕەی قەسەس: ٥٦ { تـۆ نـاتـوانی ئـەو کەسە شارەزا بـکەی لـەبـەر ئـەوەی خۆشت دەوێی ،خـوا کێی بـوێی شارەزای دەکا ، هەرخۆشی دەزانێ کێ ڕاستە ڕێگای دۆزیوەتەوە. } ئەو ئایەتە بەرپەرچی هەموو ئەوبیرە  خوڕافیانە دەداتەوە  کە مرۆڤەکان دەیانکوت و دەیـانکرد. یەکێک نـەخۆشی بـە دوعا چاک دەکرد. یـەکێک نـوشتەی چـەورو شـیرنی دەنـوسـی، یـەکێک گڵی سەر قـەبـرێـکی دەکردە دەرمان و هیتر . مـرۆی بـاڵغی ئـاقـڵێ ئـازاد  خۆی دەبێی بـەشوێن  ڕاستیەکاندا بگەڕێی . لێکیانداتەوەو، وردیان کاتەوە ،جا ئـەوجار  ڕێـبازی خۆی هـەڵـبژێـرێ. سورەی بـەقەڕە : ٢٧٢ { ئەرکی تۆ نیە ئەوانە بێنیە سەر ڕێگای خۆت ،هـەڵـبژاردنی ڕاستە ڕێی، هەستێکە خـوا لـە دەرونی کەسەکانی نـاوە.هـەرخـێرێکی بـیکـەن بـۆ خـۆتانـەو خـوا ڕازی دەکـەن.  پاداشتەکەشتان  بەتەواوی دەدرێتێ وناهەقی لەس ناکرێی.} سورەی یونس: ١٠٨{ خەڵکینە خواڕاستیەکانی  بۆ ناردون ،ئەوانەی شارەزان ڕاستە ڕێی دەدۆزنەوە، ئەوانەش کەلاڕێن  هەتڵە بون و زیانیان لە خۆیان داوە. من بریکاری هیچیان نیم.} ئەو ئایەتە دەڵێ مرۆڤەکان بەرپرسیاری کردەوەکانی خۆیانن و من عۆدەداری هیچیان نیم. سوڕەی کەهف :٢٩{ ئەوە  ڕاسپاردەی خوایە  کێی حەزی لێیە قبوڵی بکاو کێش قبوڵی نیە بـا ڕەدی بکاتـەوە. } داخوا ئازادی لەوە جوانترو ڕوونترکوتراوەو دیتراوە ؟! سوڕەی یونس: ٩٩{ ئەگەر خواویستبای  هەرچی  لەسەر  ئەو زەویـە دەژی ئیمانی دێـنا ! ئاخو  تـۆ دەتەوێی بەزۆر خەڵک بڕوات پێبێنێ ؟! } ئـەوە دەقێکە هەمـوو پـڕو پاگەنـدە و بـوختانەکانی دوژمـنانی ئـیسلام بـە ڕونی  بـەرپـەرچ دەداتەوە . خوا بە سەر سوڕمانەوە ئەو پرسیارە  لە پەیامبەرەکەی دەکا ، مانای ئەوەیە تۆ مافی ئەوەت نیە بەزۆرخەڵک بێنیە سەر دینەکەی خۆت. داخوا ڕەوایە ئەوگروە  و تـاقم و کەس کەسانەی بەناهەق  خۆیان دەکەنـە نـوێنەری خـواو فـتوای کوشتنی گەورەو چـوکەی مرۆڤەکان بە موسوڵمان و غەیـرە مـوسوڵـمانـەوە دەدەن و سێڵاوی خوێـن وەڕێی دەخەن ؟! بێگومان ئەوە دەرچونە لەدین، دروستکردنی بەڵگەیە بۆ بەکارهـێنانی دژبەرانی  ئیسلام، بـڕیـارە بەدژی  مـرۆڤایـەتی.  داخوا بۆمـب و مـوشەک کافـرو مـوسوڵمانی لـێک دەکاتەوە ؟! یـان شەلـم کوێـرمـەکەی کۆمـاری ئیسلامـیە لـە دنـیای بـەنـاو ئیسلامدا ڕەنـگ دەداتەوە؟! ئەوە بەتوندی دژی ئەو ئازادیەیە کە خوا بەمرۆڤی داوە. دەگەڵ هیچ شێوازێکی  دینداریومرۆڤ دۆستی نایەتەوەو  دەبێی نەفرینی  لێبکرێی و مـرڤایـەتیش بەتـوندی بـەرەو  ڕووی  ببێتەوە. ئەنفاڵ : ٥٣ { خوا دەروی خێری لە هەرکەس کردبێتەوە بە کەس ناگرێی  هەتـا کەسەکە خـۆی نـەگۆڕێـو دەرگاکـە لـەسەر خـۆی دانـەخاتـەوە. خـوا بیسەرو زانایە.} بە پیی ئەو دەقە مرۆڤ خۆیەتی کە دەرگای چاکە بە سەرخۆیدا بکاتـەوە  یـان دایخا. یـانی خێروشەڕ مرۆڤ بۆخۆی دروستیان دەکا و دەکاریان دێنێ وهەرخۆشی لێی بەر پرسیارە.  سوڕەی نەجم : ٣٩ { مرۆڤ بۆخۆی تێنەکۆشێو خەبات نەکا ،هـیچ دەسکەوتـێکی نـابێ .}  واتـە بـەدەست هینانی بەرو بوو بۆ هەردوک دنیا ، بـە خۆماندوکردنو زەحمەتکێشانـە، بـە تیکۆشان دەتوانێ  بەردەوام بێ وچاو لـەدەستی کەس نـەبێ و کەسایـەتی خۆی بـپـارێـزێ.  کوردـیش دەڵێی :( دەستی مانـدو لـەسەرزگی تێرە) بەڵیێ کار جەوهـەری مـرۆڤـە ،کەسی بێکارە  هیچ بایخێکی  نیە و سەربارە.  سورەی ئەسڕا : ١٤ { کارنامەی خۆت بـخوێنەوە،  حیسابی خۆت لەسەر خۆتە } بـە پێوەری ئـەو ئـایەتانەی بـاسمکردن و زۆریتریش ، ئـەوە دەسەلمێنن کە ئـازادی پایەیەکی بنەڕەتی ئیسلامەو خواش ئیمانی بەزۆر سپاوی  قبوڵ نیە.  هەروەها ئـازادی  گرینگترین پیداویستی ژیانی تاک و کۆمەڵـە. لـە دنـیای ئـازاددا مـرۆڤ خۆیەتی و بەستراوەی هیچ ئیدەو ئایین و کەسایەتیەک  نیە. خۆی هەڵدەبژێرێ کە دەبێی چ بـکا و چ بـڵێی وچی چاکە وچێ خراپە ولە هەمانکات دا زانستو عەقڵو شعوریش هاندەرو  یاریدەرن بۆ ئەوە چاکەکان بکا و خۆی لە خراپەکان لابداو هیتر . بێگومان ئازادی دەگەڵ کەس لەکەس وهەوسار پساویـو هەوەسبازیو ئیشتیابازاڕی  بەتەواوی جیاوازە و دژیشیانە.  ئـازادیـش ئـوسول و پـڕنسیپی خۆی هەیـە کە گـرینگترینیان ئـەوەیـە مـافی خـۆت بـناسـیو دەست بـۆ مافی کـەسانیتر درێـژ نـەکەی.  ئازادی کەسانـیتر ژێـر پێی نەخەی  یـان بـاشتر بڵێم : سنورەکان بناسی حاڵەتی حەیوانی ڕەچاو نەکەی. نابێی ئـەسپی سەرکێشی خـۆت بـە کەیفی خـۆت تاوبـدەی،  دەبێی تەماشای پێش خۆت بکەی و ئاوڕلەم لاو ئەولاش بـدەیەوە. لەکۆتایی دا دەڵێم : مرۆڤ نابێ بکوژو ڕوخێنەروسوتێنەرو ویرانکەر بێ،دەبێی لە هەوڵی  دابینکردنی ژیـانـێکی ئـازادو ئارام وبەختەوەرانە بۆ کۆمەڵگا دا بیێ.  

 بەهیوای دروستبونی  کۆمەڵگایەکی لەم چەشنە.

براتان  مەلا برایمی مەجید پور   ١ جۆزەردانی  ٢٧٢١ کوردی


                                       ٢٢/ ٥ / ٢٠٢١ زایینی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد