پەیامی پیرۆبایی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

 باوەڕداران و ڕۆژوووانانی مسوڵمان و، هاونیشتیمانیانی بەڕێز"

ئەوا ساڵێکیتر لە تاقیکاری مانگێکی پڕ لە بەرەکەت و بەخشش و لێبووردەیی گووزەراین و بەخۆڕاگری و ئەرکداری مانگی ڕەمەزانمان تێ پەڕ کرد.

ڕەمەزان نۆیەم مانگی ڕۆژمێری کۆچییە، ئەو مانگە لای مسوڵمانان نرخ و ئەرزشێکی بەرزی هەیە و وەک ڕوکنێکی ئەساسی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبینرێت، ڕەمەزان ناوەندی خۆپێگەیاندن و سەربەرزی و خۆشەویستی و دڵسۆزییە، فەلسەفەی ڕۆژووگرتن ڕێگایەکە بەرەو بەدەست هێنانی ڕزامەندی خودای گەورە و دووربوونەوەیە لە خراپەکاری و خەمخۆری هەژارانە، ڕەمەزان پڕە لە لێبووردەیی و ئاشتەوایی و یەکبوون و یەکگرتنەوە.

سەرکەوتن و ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پیرۆزە ڕاکێشانە بەرەو بەختەوەری و ڕزگاری...

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پیرۆزبایی دەکات لە سەرجەم باواڕدارانی جیهان و چووارپارچەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی بزاڤی ڕزگاریخووازی گەلەکەمان و ئاواتەخووازی بەدیهاتنی سەرجەم مافەڕەواکانمانین.

هەروەها داواکارین لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا مناڵانی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و چینی هەژار و بێ دەرەتان لە یاد نەکەن و بە سەردانیکردنیان بەشداریان بکەن لە خۆشی و شادییەکانتان.

هەر ڕۆژێکتان جەژن و جەژنتان پیرۆز بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.