مانگی چاکسازی، مامۆستا ئیبڕاهیم مەجیدپوو

  •   


                           مانگی  چاکسازی 

         کتب علیکم الصیام کما کتب علی الذین من قبلکم. 

ڕۆژووتان لەسەر نوسراوە هەروەک لەسەرئەوانی پێش ئێوەش نوسراوە .

کەمانگی ڕەمەزان دێی  موسوڵمانان هەمو توانای خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ کڕینی شتی زیاترلە پێداویستی، بۆبەرەو پیرەوەچونی ئەومانگە پیرۆزە، هەردەڵێی تەنیا لەومانگەدا ئیزنی خواردنی خۆش دراوە! بەڕای من ئەو  شتە نە پێویستە ونە ئیسلامیش دەستوری شتێکی وای داوە. بـە پێچەوانـە مـرۆڤ لـەهەمووکات وساتی ژیـانیدا ئـەرکی سەرشانیەتی بـەقەدەرتوانا ژیانی بنەماڵەکەی بەباشترین شیوەی گونجاو دابین بکاوهیچ جیاوازیەک  لە نێوان مانگەکاندا نیە.ڕەمەزان مـانگی تـاعـەت وعـیبادەتـە نـەک زۆر خۆری وخۆش خۆری. 

رەمەزان بـەزاراوەی ئـەوڕۆ مـانـگی چاکـسازیـە، مـانگی ئـاوڕدانـەوەو  پێداچونەوەی ڕابـردومانـە. مانگی هـەڵسەنگانـدنی ئاکاروکردەوەکانمانە. مانگی هاوێرکردنی چاکە وخراپەکانمانە.مانگی لێکدانەوەو هـەڵسنگاندی هەڵەو خەتاکانمانە .مانگی پێک گرتنی قازانج و زیـانـەکانـمانـە . مانگی تێڕوانینە لە ڕابـردوو دۆزینەوەی کارتێکەریە ئەرێنی و نەرێنیەکانمانە . مانگی بڕیاردانە لە دوپات نـەکردنـەوەی هەڵـەکان وبـەردەوامی لـەسەر ئاکارە چاکەکانە. مانگی چیژکردنە لـە بـرسیەتی بـۆ تـێگەیشتن لـە حاڵی هەمیشە بـرسیەکانە. ئێمە هەرلە ڕەمەزاندا ئەرکدارنین واجباتی شەرعی بەڕێوە بەرین ، بەڵکو ئەوە ئەرکی هەمیشەییمانە.عیبادەت لە ڕاستیدا بۆ  مرۆی موسوڵمان خـۆ ئـامادەکردن وڕاهێنانـە ، بـۆ بـەجێگەیـانـدنی ئـەو ئەرکانەی کە لە بۆکۆمەڵگاکەت پێت ئەسپێردراوە. ئەگەرئەوڕاسپاردەیە   ئەنجام نەدەی بێگومان لێت دەپرسرێتەوەو تەنیا ئەوعیبادەتە لەتو کوتەتە  قـەرەبـوی ئەو کەمتەرخەمیو خـۆ بـواردنت لـەئـەرکە کۆمەڵایـەتیەکانت ناکەنەوە. بـۆیە لەپێشدا ئەرکی مامۆستایانی ئـایینیە کە موسوڵمانـان لەوە  تێبگەێینن کە رەمـەزان مانگێکە لـە لایـەن خواوە هەموو ئەندامی لەشت کۆنتڕۆڵ دەکرێ، دەزانێ چ نیازێکت هەبوەو چۆنت دەر بـڕیوەو گوێـت لـە چی هەڵخستەوەو دەستت بـۆچی درێـژ کردوە. بـەکورتی تـابزاندرێی چۆنت ئـەرکەکانت بـەجێهێناوە ، نـەک بـزانـن چیت خـواردوەو چەنـدت خواردوە. ئەگەرباشتر بڵێم : دڵی خاوێن ونیازی پاک سەرچاوەی هەموو چاکەکانن. بەکورتی خواردنوخواردنەوەی ئاسایی بەقەدەرتواناو پێویست   بۆ بەردەوامی ژیانـە. ڕەمەزانیش بـۆهـاتـنە دەستی ڕادەی سەرکەوتـویی یـان شکستی یـەک ساڵی ژیـانی موسووڵمانـانـە. لـەو مـانگەدا دەبێی خۆ ئـامادەبکەی بۆ ساڵی داهاتو بـەلەبـەرچاوگرتـنی ساڵی ڕابـردوو بـەچاک وخراپیەوە.بەڕاشکاوی دەڵێم : لەڕوانگەی ئیسلامەوە گوناحوهەڵە ئەگەر  لـەڕووی نەزانی بێ بەخشراوە، بـەڵام ئەگەربە زانیاریو ئـەنقەست بێی، بـەتایبەتی دووپات وچەنـدپـات بکرێتەوە قـێزەونـترین تاوانەوسەزاکەشی  گەلێک قورس وگرانە. هیوادارم ئەومانەگامان بـۆ خۆ بـرسی کردن بێی نەک زۆرخواردن. خۆبرسی کردنیشـمان بـۆتێگەیشتن لـە حاڵی فـەقـیرو هەژاران بێ نەک فڕنی و مەشکەفی وزلوبیا خواردن ! وهانـمان بدا بـە پێی تـوانا لەهـانـای ئـاتـاج و لـێقەڵـماوانـەوە بێین . خوشک و بـراکوردە ئـیمانـدارەکانم  ئـاواتمە هەمـوو کردەوەو رەفتارو گوفتارتـان لـە ڕاستای بەرژەوەندی نیشتـمان وگەل بێی کەئـەوە ئـیمانی ڕاستەقینەو دروستریـن ڕێگای وەدەست هێنانی ڕەزای خواکەمانە . 

بـەو هـیوایـە خوا بـە گەورەیی و بـەزەیی خۆی و بـەپیرۆزی ئـەومانگە مرۆڤایەتی ڕزگار بکا لەو فەتای کڕۆنایە. 

 براتان مەلابرایمی مەجیدپور ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ی کوردی 

                                   ١١/ ٤ / ٢٠٢١ی زایینی   



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد