پرسە وسەرەخۆشی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی ئەندامی ناوەندی سیاسی حدکا

 کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون.


بەڕێزان لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،

ئەندامانی ناوەندی سیاسی،

کادر و پێشمەرگە و هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزی شەهید لۆقمان مێهفەر.


کۆچی لە ناکاوی کاک لۆقمان مێهفەر خەسارێکی مەزنە لە کورد و بزاڤی ڕزگاریخووازی گەلەکەمان، بەڵام بەردەوامی ڕێبازە پڕشکۆکەی بێ شک دڵی ئەم شەهیدە تازەیە شاد دەکات.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە بەڕێزان، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە خودالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ببەخشێتە دڵی زامداری بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو هاوبیر و هاوسەنگەرانی.

ڕوحی شاد و ڕێگا و ڕێبازی هەمیشە بەردەوام بێت.

انا للە وانا الیە راجعون


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران.

٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد