پیرۆزبایی ساڵی تازە و نوێ بوونەوەی سرووشت

 یا مقلب القلوب و الابصار یا مدبر اللیل و النهار یا محول الحول و الاحوال حول حالنا الی احسن الحال برحمتک یا ارحم الراحمین.

به بۆنەی نوێ بوونەوەی سرووشت و ژیانەوەی وەرزێکی نوێ و ساڵی تازە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گشت مرۆڤایەتی و چووارپارچەی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگر سیاسی و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان ئەکەین، هیواخوازین ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و سڵامەتی بێت.

هاونیشتیمانیان هێژا، لە کاتێکدا ساڵ نوێ دەکەینەوە کە هەروا گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دڕندانەترین دیکتاتۆری توتالیتێری سەردەم، لە ژێر سەخترین و پڕمەینەتی و داگیرکاری، ژیان ساڵ بە ساڵ ئاڵوگۆڕ دەکەن بێ ئەوەی هیچ دەرفەتێکی مرۆیی بۆ نوێ بوونەوەی ژیان بروخسێت، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ باوەڕێکی بە ئازادی مرۆڤایەتی و گۆڕانکاری نییە و ماوەی زیاتر لە ٤٢ ساڵە گەلانی ئێران و نەتەوەی کوردی بە شێوازە جۆراوجۆرەکان دەچەوسێنێتەوە، لاوانمان زیندانی و لە سێدارە دەدات و هەموو ڕێگاکانی بژێوی ژیانی لێ زەوت کردوون، بۆیە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی جارێکیتر داوا دەکات بە یەکێتی و خۆڕاگری و پاڵپشتی شۆڕشگێرانی ڕزگاری نیشتیمان،


ڕێگای زیادەڕەوییەکانی ئەم ڕژیمە خۆسەپێنە بگرن.

هەر ساڵتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز بێت.

یزاکا ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.