پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨ی ماڕس
بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی ژن، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات.
ژن بەشێکی هەرەگرنگی کۆمەڵگایە، ژنان هەم لە بوواری سیاسی و ئابووری و کلتووری لە جیهان و کوردستاندا ڕۆڵی سەرەکی و کارامەیان نیشان داوە، بەڵام بە داخەوە بە هۆی تەفەکوری پیاوسالاری کە دەگەڕێتەوە سەر کلتووری سەقەتی کۆمەڵگای بەشەرییەت، زۆر جار پێشێلی مافی ئافرەت کراوە.
بەخۆشییەوە لە سەردەمی ئێستادا ئافرەتان لە ئازادی زیاتر و ڕێگەپێدانی زیاتر لە جاران ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان نیشان دەدەن، بەتایبەت ئافرەتانی کوردستان دەبینین چۆن شان بە شانی پیاوان، باری قورسی خەبات و بەربەرەکانی لە گەڵ داگیرکەران و دیکتاتۆرە جۆراوجۆرەکانی لە کۆڵ دەکەن بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و چینایەتی.
ئافرەتی کورد نموونەی ئازایەتی و بوێری و خەباتگێڕیە، ئەم ڕۆژە لە هەموو دایکان و خووشکانی نیشتیمانی داگیرکراومان پیرۆز بێت، بە هیوای بەدیهاتنی هەموو ئاوات و ئامانجەکانی ئەم بەشەی کۆمەگاکەمان.
یزاکا
٧ی مارسی ٢٠٢١ زایینی
Comments
Post a Comment