زمانی دایکی مافی ڕەوای هەموومانە

 پێشگرتن لە پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک وەستان و دژایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە"


خودای مەزن بێ جیاوازیدانان لە نێوان نەتەوە و گەلان، تەنیا بە تەقوا نەبێت، ڕەنگین کەمانێکی لە زمان و ڕەنگ و ڕەگەز درووست کردووە و مافی وەک یەکی بۆ دابێن کردوون بە مەبەستی یەکتر ناسین و ڕێزدانانی دوولایەنەی مرۆڤانە.


یا ایهاالناس انا خلقناکم من ذكر وانثی، وجعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اكرمكم عندالله اتقكم.

واتە ئەی مرۆڤایەتی ئێمە ئێوەمان لە نێرە و مێیەک درووست کردووە و دابەشن کردوون بە سەر گەل و هۆز و نەتەوەی جیاواز بۆ ناسینی کلتووری یەکتر، ئەو کەسە بەڕێزترە کە لە خوداترستر بێت.

زمان یەکێک لەو نیعمەت و بەخششانەیە کە بە نەتەوەکان بەخشتراوە، دیارە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی هێز و توواناییە جۆراوجۆرەکان بۆ پێشگرتن لە پەروەردەیی زگماکی و زمانی خۆجێیی و دایکی لە ڕاستیدا دژایەتی ئەو بەخششەی خودای مەزن دەکردرێت.

هەرچەند لە یاسای کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئاماژە بە خوێندن و ڕاهێنان بە زمانی دایکی کراوە بەڵام لە کردەوەدا دژایەتی دەکرێت و چالاکوانانی ئەم بووارە دەستبەسەر و سەزا دەدرێن، بۆ وێنە سەزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ خانمی زمانی کوردی خاتون زارا محەممەدی ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە ڕژیمی ئێران لە دژایەتی تەواوی گەلانی ئێران و یەک لەوان گەلی کوردە کە بە هیچ جۆرێک ڕێگا نادات ئەم نەتەوەیە لەو بەخششەی خودای مەزن بەهرەمەند بێت.

زیاتر لە ٤٢ساڵ دەسەڵاتی بە ناو ئایینیەکەی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازێکی سەرکوتکردن، کۆمەڵگای کوردی لە کوردستاندا خاپوور و لە ژێر چاوەدێرێکی چڕ و بێ بەزەیانە ڕاگرتووە و بە ڕێگری کردن لە خوێندن بە زمانی کوردی و سووتاندنی ژینگەی کوردستان و دزین و بە تاڵان بردنی کانگا ژێر زەوییەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی ئەم نیشتیمانە دژایەتی خۆی هەم بە ڕووی خودای گەورە و هەم دانیشتووانی ئەم جوگڕافیەی زاکرۆس نشینەکان نیشان داوە.


یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی خۆی لە خاتون زارا محەممەدی سەزای پێنج ساڵ زیندان بە سەر ئەو بەڕێزەدا ئیدانە دەکات و لە ڕۆژی زمانی دایکیدا داوا لە سەرجەم خەڵکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکوانانی زمانی دایکی و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستاکان دەکات پشتگیری لە زارا محەممەدی و هەموو ئەو کەسانە بکەن کە لەم بووارەدا چالاکن.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد