بروسکەی پرسە و ماتەمینی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووای دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووای شۆڕشگێرێکی نیشتیمان، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس"
بەڕێزان سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان،
هەڤاڵان و هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس:
هەواڵی کۆچی دووایی کادری بەوەجی پارتی دێموکراتی کوردستان و شۆڕشگێری گەلەکەمان، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس خەمبار و مەحزوونی کردین.
خودا لێخۆشبوو زۆربەی تەمەنی لە خزمەتی گەلەکەمان و سەرکەوتنی کورد و کوردستاندا بە سەر برد کۆچی دکتۆر تەنیا خەسارێک نییە لە پارتی دێموکراتی کوردستان بەڵکو خەسارێکی مەزنە لە بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد بە گشتی.
بەم بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرکردایەتی PDK لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە خودالێخۆشبوو بە فردەوسی بەرین شاد بکات و سەبووری ببەخشێت بە بنەماڵەی بەڕێزیان و ڕێبەرایەتی و هاوسەنگەرانی.
انا للە وانا الیە راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران.
١٥ی فوریەی ٢٠٢١ زایینی
Comments
Post a Comment