ڕاگەیاندراوی یزاکا لە مەڕ دەستبەسەرکردنی لاوانی کورد

 خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان، باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، حیزب و لایەنە سیاسییەکان...


کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بە دڕێژایی تەمەنی پڕ لە دوژمنکارانەی خۆی بە دژی دانیشتووانی ئێران بە گشتی و نەتەوە بن دەستەکان و باوەڕدارانی ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان بە تایبەتی، هیچکات لە کوشتن و زیندانی کردن و تەجاوز و بێ ڕێزی و ماڵوێران کردنی خەڵکەکەمان خۆی نەبوواردووە و بە دڕندانەتەرین شێوە هێرشی بۆ سەر کورد و بەلوج و عەڕەب و باوەڕدارانی غەیرە شیعی ئەنجامداوە...

هێرشی ڕژیم لە ساڵەکانی ٥٨ تاکو ٦٢ بۆ سەر شارەکانی کوردستان و قەتڵ و عامی لاوان و بە ساڵاچووانی کورد و کوشتنی دەیان و سەدان مامۆستای ئایینی سوونەمەزهەب لە یاد و بیرەوەری گەلەکەمان هەروا ماوە و جیهان و سەرجەم مرۆڤایەتی شاهیدی ئەو وەحشیگەری ڕژیمی بە ناو ئیسلامی ئێرانن.

هەروەک ئاگادارن ماوەیەکە لە درێژەی ئەو جینایەتانەی بە دژی گەلی کورد و بەلوچ و عەرەب بێ بەزەیانە و بێ باکانە لە بێ دەنگی وڵاتانی جیهانی خەریکی لە سێدارەدانی چالاکانی مەزهەبی و سیاسی و هەروەها بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لاوان و ئازادیخووان و چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر دەکات و بۆ شوێنانێکی نادیار دەیانبات، هەر لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٩٠ لاوی کوردی لە شارەکانی کوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستبەسەر کردووە و چەندین زیندانی سیاسی و عەقیدەتی بەلوچ و کوردی لە سێدارەداوە.

ئاشکرایە ڕژیمی مرۆڤکوژ و دژە ئایینی بە ناو ئیسلامی ئێران، دەسەڵاتە نگریسەکەی لە سەر لێواری هەڵدێر دا دەبینێت و ترسێکی مەزنی لە ڕاپەڕینی جەماوەر هەیە و دەیهەوێت بە چاوترساندنی خەڵکی کورد و بەلوچ و عەرەب خۆی وەک دەسەڵاتێکی بەهێز نیشان بدات و شەقامی شارەگەورەکانی وەک تاران و ئیسفەهان هتد کپ و بێ دەنگ بکات.


بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە ڕژیمی ئێران لە کۆتاییەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و توتالیتێری ئاخوندیدایە و ناتووانێت بەم جۆرە سناریۆ و ڕەشبگیریانە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بێ دەنگ بکات.

پێویستە گەلەکەمان هۆشیارتر و بوێرانەتر بە گژ ئەم دوژمنکاریانەدا بچنەوە و ڕێگا نەدەن زۆر سانایی لاوانمان دەستبەسەر و ڕەوانەی سیاچاڵەکانی بکات، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕەوتە نامڕۆڤانەی ڕژیم پاڵپشتی خۆی بۆ حیزب و لایەنە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دووپاتە ئەکاتەوە و داواکارین خەڵک و حیزبەکان یەکگرتوو بن و پێکەوە بۆ وەدیهاتنی ئامانجی کەلەکەمان هەنگاو بنن، هەروەها داوا لە سەرجەم وڵاتانی دێموکراتیک و ڕێکراوە مرۆڤدۆستەکان دەکەین ڕێگا نەدەن کۆماری دیکتاتۆری تیرۆریستی ئاخوندی زیاتر لەوە خوێنی لاوانمان بکاتە لەمپەری شکستەکانی خۆی.


بە هیوای وەدیهاتنی ئازادی بۆ ئێران و کوردستان

بڕوخێت ڕژیمی مرۆڤکوژی ئاخوندی

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١١/١١ی ١٣٩٩ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد