پیرۆزبایی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان
YZAKI
یەکیەتیی زانایانی ئایین
ی کوردستانی ئێران
۱۳٩۹/۱۰/۳۰
پیرۆزبایی یهکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به بۆنهی دووی رێبهندان
بە بۆنەی ساڵوەگەری هەفتاو پێنجەمین ساڵهوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە دووی رێبەندانی 1324هەتاوی لە سەردەستی پێشەوای مەزن قازی محەممەدی هەمیشە زیندو، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کوردستانیانی خۆشەویست وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وسهرجهم پێشمهرگه قارهمانهکانی ههر چوار پارچهی نیشتمانی داگیرکراومان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەین و هیواخوازین لە خوای پەروەردگار کە ئەم رۆژە و ئەو بیرەوەریهمان لێ بکات بە سەرەتای هاتنەدی هەموو خەون و خوولیاو مافە نەتەوایەتیهکانمان و دەسپێکی دووبارە بوونەوەی کۆمارێکیتر لە ژێرناوی دەولەتی کوردی بە هەرچوار بەشی، بەش کراوی کوردستانی مەزنمان.
کوردو کوردستانیانی بەرێز پێویستە بزانین کە نەک هەر کۆماری کوردستان لە راستای بەژەوەندی گەل لە سەردەستی زۆربەی زۆری کەڵە پیاوانی ئایینی ئەو سەردەم هاتە ئاراوە بەڵکو بۆ بەگژداچۆنەوەی ئەو هەموو نابەرابەری و ناعەداڵەتیە چینایەتییه کە لە هەمبەر گەلەکەمان دەکراو و بە دەرک کردنی زەرووریەتی پێکهێنانی کۆمارێکی وەها لە لایەن قازی محەممەد، بە دوو پیناسەی جیاوازی کەسایەتی ئەو بەرێزە وەک کەسایەتی ئایینی و کارێزمایی نەتەوەیی کۆمار پێک دەهێندرێت، بەڵام مەخابن و ئێستاشی لە گەڵ بێت حکومەتە سەرەڕۆ و پاوانخوازەکان نەک هەر دەرکی حەقیقەت و حیکمەتیان بەلاوە سەخت و دژوارە، بەڵکو کاتێ خۆیان لە بەرانبەر بەڵگەی بەهێزی راستیەکدا دەبینەوە لە هێزی بەڵگە و زمانی سرینەوە و کووشتن کەڵک وەردەگرن.
ئێمه لە کاتێکا ئەو یادە دەکەینەوە کە نەک دەسەڵاتی سەرەرۆ دان بەحەقیقەتی کورد لەو بەشەی کوردستاندا دانانێت، بەڵکو دان بە حکومەتی نیمچە سەربەخۆی کوردیش لە باشوری وڵات دانانێت. بۆ سڕینەوە و بڕینەوەی سۆزی نەتەوایەتی و داری باوەڕی کوردبوون رۆژانە بە پێی دەرفەت پیلان گێڕی دەکات و گرۆی ئازادی خوازان بە پەتی سێداروە کپ دەکات.
هەر چەند بە باوەری ئایینی پێمان وایە کە نادادپەروەری تا سەر نامێنێت و رۆژێک دەبێ مرۆڤایەتی بە گشتی و نەتەوایەتی بە تایبەتی پێناسەیهکی راستەقینەی بۆ بکڕێت، بەڵام ئێمەی ئایینی نابێ بێدەنگ بین لە حاند زوڵم وستەمێک کە نەک هەر لە تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە بەڵکو لە هەموو کۆمەلگاکەمان دەکڕێت دهستهوهستان بین دەبێ بە پێی دەستوری ئایینیمان بۆ به گژ داچوونەوەی نابەرابەری لە شێوازو مێتۆدی جۆراوجۆرو کەرەسە و رێگای جۆراوجۆر کەڵک وەرگرین.
سهرکهوێت بزووتنهوهری رزگاریخوازی نهتهوهییمان، بروخێت کۆشکی زۆرداران وداگیرکهرانی کوردستان. والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته
یهکێتی زانیانی ئایینی کوردستانی ئێران
30ی بەفرانباری ١٣٩٩ی ههتاوی بهرانبهر به 20ی ژوئیهیی ٢٠٢١زایینی
Comments
Post a Comment