لەسێدارەدانی چالاکانی مەزهەبی لە ئێران بەردەوامە

کۆماری ئیسلامی ئێران لە دڕێژەی جینایەتەکانی بە دژی باوەڕدارانی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی بەردەوام چالاکانی مەزهەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سێدارە دەدات.


ڕۆژی پێنج شەمبە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی حەمید ڕاست باڵا -- کەبیر سەعادەت-- محەممەد عەلی ئاڕاییش لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد پاش پێنج ساڵ لە دەستبەسەرکردنیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە دران.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم سەزا دژە مرۆییەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دژی جیابیران و باوەڕدارانی ئایین و ئیتنیکەکان ئیدانە دەکات و داوا لە گۆمەڵگای نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراو و ئازادیخوازان دەکات بە دژی ئەم بڕیارە نامڕۆڤانەی ڕژیمی دژە مرۆیی ئێران هەڵوێست بگرن و ڕێگا نەدەن ڕژیمی ئێران چیتر بە شێوەی سیستماتیک خەریکی ژینۆسایدی جیابیران و ئازادیحوازان و باوەڕدارانی سووننە مەزهەب لە ئێران و جیهان بێت.


هەروەها داوای لە یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی مسوڵمان و مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهەب دەکەین، لە ئاستی ئەم کردەوە نامرۆڤانە و دژە ئایینیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ دەنگ نەبن و دەنگی ناڕزایەتی خۆتان بگەیەنن بە گوێی کەڕی بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی تیڕۆریستی ئێران.


یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی بەرابەر بە ٢/٢/٢٠٢١ زایینی.



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد