بروسکەی پیرۆزبایی بە بۆنەی٢٦ی سەرماوەرز

بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە پیرۆزبایی دەکەین لە هەموو خۆڕاگران و خەباتکارانی نیشتیمان و پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکانی کوردستان بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
پێشمەرگە بەرزترین وشەیە لە ناو شۆڕشگێران و ئازادیخووازانی کورد و کوردستان، پێشمەرگە ئاڵا هەڵگر و پارێزەری کەڕامەتی نەتەوەیی و کلتوور و زمان و خاکی پیرۆزی نیشتیمانە..
بەرزترین وشە لە بەرز و بەرێزترین و فیداکارترین ڕۆڵەکانی گەل دەوەشێتەوە بۆیە جێگای شانازی و 
بەختەوەری پێشمەرگەیەکی ئازادیخوواز ئەوەیە ڕۆژی دامەزران و دیاری کردنی ئەو ڕۆژە پڕ شکۆیە لە یاد نەچێت و شکۆمەندانە ڕێزی لێ بگیردرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە خاکی پۆشانی دێموکرات هیوای سەرکەوتن و سڵامەتی بۆ هەموو پێشمەرگەکان دەخووازێت.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٣ی سەرماوەرزی ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد