کۆچی دووایی کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و باوکی شەهید مەلا حوسێن قادری لە شاری سەڵماس

 

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا َِالَيْهِ راجعون.


ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتی خۆشناو و نیشتیمانپەروەری شاری سەڵماس حاجی دەروێش قادری باوکی شەهید مەلا حوسێن و کادری حیزبی دێموکرات کاک محەممەد ساڵح قادری لە تەمەنی ١٠١ ساڵیدا کۆچی دووایی کرد
خودا لێخۆشبوو مرۆڤێکی دڵپاک و خاوەن ڕەوشتێکی جووان و نیشتیمانپەروەر و ناسراوی شاری سەڵماس و ورمێ بوو، بەم هۆیەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان بە تایبەت بەرێز کاک محەممەدساڵح قادری ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشیان لێدەکەین، لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە بە فیردەوسی بەرین شادی بکات و سەبر و خۆڕاگری ببەخشێتە 
ئەندامانی بنەماڵەکەیان، انا للە وانا الیە راجعون

ئامین
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران



Comments

Popular posts from this blog

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

پەیامی پیزۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان