پرسەنامە بە هۆی کۆچی دووایی مامۆستا قادر بەیزاوی لە پارێزگای ورمێ.


 کل نفس ذائقەالموت ثم الینا ترجعون

رۆژی پێنج شەنبە ڕیکەوتی ١٥ی خەزەڵوەریی ١٣٩٩ی هەتاوی زاناو کەسایەتی دیار وخؤشناوی پارێزگای ورمی و شارەکانی دەوروبەر، حاجی مامۆستا قادر بەیزاوی بە هۆی پەتای کڕۆنا کۆچی دووایی کرد.

حاجی مامۆستا خووتبەخوێن وپێشنوێژخوێنی مزگەوتی سوونەکانی پارێزگای ورمێ، نموونەیەکی جووان وڕەوشت بەرزی مامۆستایەکی ئایینی کورد بوو لە شارەدا، کەسایەتی خودالێخۆشبوو لە نێوان کورد وئازەری و ڕۆڵی پێکەوەبوون و تەبایی ئەو جێگای متمانە و ڕیزگرتن و باوەرکردن بوو، حاجی مامۆستا دۆستی هەموودانیشتووانی ئەو شارە بە تایبەت سووننەکان و هەروەها کەمینە ئایینی ونەتەوەییەکان بوو، خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی دلسۆز وبە ئیمان ولە خوداترس و لە سەرخۆبوو، سیفەتەجووانەکانی ئەو مامۆستایەی زۆر بەرز وبەڕێزتر کردبوو، هیچکات بە هیچ پاساوێکیش سەری بو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچەماند و پشتی لە کورد وسووننە نەکرد، هەربۆیە ڕژیم ئیزنی بەردەوامبوونی وەک خووتبەخوێنی مزگەوتی لی ئەستاندەوە بەڵام بەوحاڵەش ئامادە نەبوو بچێتە ژێرباری سیاسەتە نگریس ودوژمنکارانەی ویلایەتی نابەحەقی فەقیهی ئێران.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی پارێزگای ورمێ و هەموو مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر، لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد