کۆچی دووایی مامۆستایەکی نیشتیمانپەروەر و خۆشەویست لە شاری شنۆ

 ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی حاجی مامۆستا مەلا باییز خاڵی ئاقایی بە هۆی پەتای کڕۆنا لە شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد.
حاجی مامۆستا مەلا باییز زانایەکی نیشتیمانپەروەر و ڕووحۆش و قسەخۆشی شاری شنۆ بوو، هەرچەند بڵەی مرۆڤێکی بەسەبر و مەجلیسی و دڵفرافان و دڵسۆزی خاک و نیشتیمانبوو.
حاجی مامۆستا زۆربەی تەمەنی وەک زانایەکی ئایینی و خووتبەخوێنی مزگەوتی گووندی تاژاندەرێی شنۆ بردەسەر و لە گێژاوی هێرشی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵدا بۆ سەر کوردستان و شاری شنۆ ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبوو لە دژایەتی ئەو تەفەکووڕاتە غەڵەتەدا.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و خەڵکی شاری شنۆ و زانایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر، جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

پەیامی پیزۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان