پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دووایی حاجی مامۆستا عبداللە ئەحمەدە

 ڕۆژی شەمبە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەڕێز حاجی مامۆستا عبداللە ئەحمەدی کوڕی خودالێخۆشبوو حاجی مامۆستا حوسێن سیاوانەیی بە هۆی نەخۆشی لە شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد.

حاجی مامۆستا عبداللە مامۆستایەکی نیشتیمانپەروەر و زانایەکی بەلیمەتی بوواری ئاییینی لە شاری شنۆ بوو، خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی میانەڕەو و لە سەرخۆ بوو، هاو شێوەی باوکی ڕەحمەتی لە ڕیبازی زانایانی سووننەت وجەماعەت دوور نەکەوتەوە و تەدخوولی لە سیاسەتەکانی ڕژیم نەبوو و هیچکات باوەڕی بە سیستمی ویلایەتی فەقیهی ئێران نەبوو، پێویستە بڵەین باوکی خودالێخۆشبووی تەنیا بە تاوانی بەرەنگاری لە خولەفای ڕاشدین لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەرکرا وپاش چەندرؤژ لە ئازادکرانی کۆچی دووایی کرد، دووجار بۆ زۆربەی خەڵکی شنۆ ئاشکرا بوو کە لە لایەن ڕژیم بە لێدانی دەرزی گیانی پاکی بە خاکی نیشتیمان ئەسپارد.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی بەڕیزیان وخەڵکی شاری شنۆ وهەموو زانایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر، جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

١١ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد