حاجی مامۆستا عبداللە سورخابی کەسایەتی ئایینی ونیشتیمانپەروەرەی پیرانشار کۆچی دووایی کرد

ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ٤ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی جەنابی حاجی مامۆستا عبداللە سورخابی مامۆستای ئایینی و نیشتیمانپاروەی شاری پیرانشار بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دووایی کرد.

حاجی مامۆستا عبداللە مامۆستایەکی نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست وخۆشناوی پیرانشار و شنۆ ومەهاباد ونەغەدە بوو، خودالێخۆشبوو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی ڕژیمی پاشایەتی و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و زەخت وگووشاری ڕژیمە دوواکەوتووەکەی ویلایەتی فەقیهی ئێران بۆ سەر گەلی کورد و مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهەب، هاوشێوەی زۆرێک لە دڵسۆزانی گەل ونیشتیمان ڕیبازی دێموکرات هەڵدەبژێرێت وهەر لە سەرەتای ساڵەکانی ٥٨ی هەتاو ی تاکو ٦٢ی هەتاوی وەک هەیئەتی ئیجڕایی حیزبی دێموکرات وئەندامی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار چالاکییەکانی دەست پێدەکات .

حاجی مامۆستا عبداللە کوری حاجی مەلا عەلی سورخابی لە ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە گووندی قەڵاتەڕەشی پیرانشار لە داییک بووە، سەرەتای خوێندنی وانەکانی ئایینی لە خزمەت باوکی کتێبەکانی وەک قورئان وشێخ عەتار وگولستانی سەعدی خوێندووە، بۆدرێژەدان بە خوێندن لە ناوچەی لاجان وشنۆ وموکرایان لە زۆربەی ئەو حوجرانە دەرسەکانی خوێندووە تاکو لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی  لە شاری پیرانشا لە خزمەت پایەبەرزی ئایینی خودالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عبداللە ئەحمەدی "شامخی" ئیجازەنامەی مەلایەتی لە فتوا و وانەوتنەوەی ئایینی بە دەست هێناوە، لە ساڵی ١٣٦٢ بە هۆی زەخت ونا ئەمنی پیرانشار زێدی خۆی بەرەو گووندی نالۆس بە جێ دێڵیت ودەبیت بە مەلای ئەو گووندە، سالی ١٣٦٧ دەچێت بو مهاباد ولە گووندی ئیندرقاش وەک خووتبەخوێن لە مزگەوتی ئاوایی دادەمەزرێت، ساڵی ١٣٨٢ دەگەرێتەوە شاری نەغەدە ولە ئاوایی کۆیکان درێژە بە ئەرکە ئایینیەکەی دەدات، ساڵی ١٣٨٥ دەگەڕێتەوە پیرانشار لە مزگەوتی قیبلە لەو شارە تا کۆتایی ژیانی دادەمەزرێت.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی دەکات لە ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزیان وخەڵکی پیرانشار وهەموو مامۆستایانی نیشتیمانپەروەر، جێگای بەهەشتی بەرین بێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٤ی گەڵارێزانی ١٣٩٩ی هەتاوی


Comments

Post a Comment

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد