پیرۆزبایی جێژنی مەولوودی پێشەوایی مسوڵمانان

 بە بۆنەی ساڵڕۆژی مەولودی پێشەوای مسوڵمانان حەزرەتی محەممەد دروود وسڵاوی خودای لە سەر بێت

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە سەر جەم مسوڵمانانی جیهان وچووار پارچەی کوردستان وبنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان وزیندانیانی خۆراگری سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی کوردستان.

باوەڕداران، پێشەوای مسوڵمانان بۆ ڕزگاری چەوساوەکان ولەناوبردنی ستەمی مرۆیی وچینایەتی وهەرەسی دەسەڵاتی پاوانخووازان و بەدیهاتنی ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی وئازادی زۆر بوێرانە بانگەشەی بۆ کردو لەم ڕاستایەشدا زەحمەت وماندووبوونێکی بێ وێنەی لە خۆ نیشاندا ئەوەش وانەیەکمان فێر دەکات کە مڕۆڤی باوەردار ئەبێت لە ئاستی ستەم وزۆرداری پاوانخوازان ودیکتاتۆڕەکان بوەستێت وڕێگەنەدات سیستمی توتالیتیر و ئیستبدادی چ بەزهەبی چ غەیرە مەزهەبی پەڕ وباڵ بگرێت وجارێکیتر مرۆڤایەتی تووشی قەیران و ستەمی جۆراوجۆر بێتەوە.

پێغەمبەر نموونەیەکی جووانی ڕەوشت ونەرم ونیام ومیانەڕەوی بوو، دژی هەر جۆرە تووند وتیژی وئیفڕاتگەرایی بوو، بۆیە ئیمەش دەبیت ڕێڕەوی ئەو سەردارە بەرزەی مرۆڤایەتی بگرینە پێش ونەهێڵین ڕێبازی پێشەوامان بە دەست تاقمێکی درۆزن و بەرژەوەندخواز بەلاڕێدا بڕوات.

هیوادارم بە ڕەوشتی جووان و میانەڕەوەانە بگەڕێینەوە سەر ڕێبازی ڕاستەقینەی پێشەوامان.

بەرز وپیرۆز بێت یادی مەولوودی سەروەر وسەردارمان 

یزاکا

١٢ی ڕبیع الاول 

٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی


.


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد