دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی


 

بێ ڕێزی و زەخت و گووشارەکانی ڕژیمی دژە کورد و سووننەی ئێران بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی و جیابیرانی مەزهەبی بەردەوامە.


لەو پەیوەندییەشدا مامۆستا ڕەسوڵ حەمزەپوور مامۆستای ئاوایی ئەندێزی سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

دیارە ڕژیمی ویلایەتی فەقیهی ئێران کە لە دژایەتی مەزهەبی سووننە و نەتەوە بێ بەشەکانی ئێران دا بەردەوام خەریکی تیڕۆڕ و دوورخستنەوەی زانایانی ئایینی و دەستبەسەرکردنیان خۆی نەبوواردووە هەروەک ئاگادارن لە بەلووچستان مەولانا فەزلولا کوهی زانایی ئایینی، تەنیا بە تۆمەتی پشتیوانی لە خۆپێشاندەرانی ٩٧ دەستبەسەر کرا و سەزای ٦ ساڵ و ٤ مانگی بە سەرداشکایەوە، ئەمجارەش مامۆستا ڕەسوڵ مامۆستایی ئایینی و کەسایەتی ناوچەی لاجان هەر بە تۆمەتێ دژایەتی ڕژیم دەستبەسەر کرا.

پێویستە زانایانی ئایینی و خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان لە مەڕ ئەم بێ ڕێزی و گووشارانە بێ هەڵوێست نەبن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیەنن.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٤ی ٧ی ١٣٩٩ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

پەیامی پیزۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان