کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر لە شاری شنۆ
کل نفس ذائقە الموت ثم الینا ترجعون
رۆژی پێنج شەنبە ڕێکەوتی ١ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی حاجی مامۆستا مەلا ڕەحمان ئەحمەدی پێشنوێژخوێنی مزگەوتی مەلا تەها لە شاری شنۆ لە تەمەنی ٦١ ساڵێدا کۆچی دووایی کرد.
خودالێخۆشبوو لە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گووندی بەردەقەلی پیرانشار لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە داییک بوو، سەرەتایی مناڵی بۆ خوێندنی وانەکانی ئایینی دەچێت بۆ حوجرەی گووندی شێلمجاڕان، پاشان لە زۆربەی گووندەکانی پیرانشار وشنۆ درێژە بە خوێندن دەدات لە ساڵە ٥٩ی هەتاوی لە گووندی گەرگوول ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و لە شاری شنۆ لە ئاوایی سەردەرێ وەک خووتبە خوێن وپێشنوێژی ئەو گووندە ئەرکی ئایینی دەگرێتە ئەستۆ وپاشان لە گووندی دێشيمس ژیانی هاوسەری پێک دێنێت. دواجار لە ئاوایی حەسەن نووران دەبێت بە مالای ئاوایی وتا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی هەر لەو گووندە دەمێنێتەوە پاشان لە مزگەوتی مەلا تەهای شنۆیە دادەمەزرێت تا کۆتایی ژیانی.
حاجی مەلا ڕەحمان مرۆڤێکی خۆشناو و ناسراو نیشتیمانپەروەر و دۆستی هەمیشەیی حیزبی دێموکڕات و خەباتی ڕەوای گەلەکەی بوو، خۆشەویستی ئەو بۆ گەل و نیشتیمان لە کەس شاراوە نەبوو هەر بۆیەش جێگای ڕێز وخۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی دەڤەرەکە بوو.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی بەڕێزیان وهەموو مامۆستایانی نیشتیمانپەروەر وخەڵکی شنۆ و بەردەقەل، جێگا ومەکانی فیردەوسی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی
Comments
Post a Comment