پرسەنامەی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی بابا شێخ
کۆچی دووایی کەسایەتی ناودار و خۆشناوی کورد ورێبەری کوردانی ئیزەدی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە {بابا شێخ} لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا
ڕۆژی پێنج شەنبە ڕێکەوتی ١٠ی ٧ی ١٣٩٩ ی هەتاوی بەرانبەر بە ١ی ١٠ی ٢٠٢٠ی زایینی باباشێخ ڕێبەری کوردانی ئیزەدی کۆچی دووایی کرد، لە دەستدانی بەرزەپیاوانی ئاشتیخوواز و خۆشناوی کورد خەسارێکی مەزنە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی بیروباوەڕە جیاوازەکانی کوردستان.
ڕۆڵی ئەرێنی باباشێخ لە پێکەوەژیان و ئاشتەوایی ناوماڵی کورد هیچکات لە یاد ناچێت، باباشێخ هەرچەند ڕێبەرێکی ڕوحی کوردانی ئیزەدی بوو بەڵام جێگای ڕێز و خۆشەویستی هەموو دانیشتووانی کوردستان بوو بە مسوڵمان و مەسیحی و یارسان و ...هتد
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە ماڵباتی باباشێخ و هەموو کوردانی ئێزەدی هیوادارین کورد و کوردستان هەمیشە نموونەی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی مرۆڤایەتی بن.
انا للە وانا الیە راجعون
یزاکا ١١ی ٧ی ١٣٩٩ی هەتاوی
Comments
Post a Comment