ژینگەپارێزی ئەرکی سەر شانمانە: مەلا عەلی سێڵاو

 

ژینگه و ژینگەپارێزی



ژینگە بەو شوێنە دەڵێن کە مرۆڤ و ئاژەڵەکان و گشت گیانلەبەران لە ناویدا ژیان دەکەن، ئەو شوێنەی لە ڕووی کۆمەڵێک هۆکاری کردەیی و پێکەوەژیانی گیانلەبەرانی جۆراوجۆر و کۆمەڵێک هۆکاری دەرەکی وەک دیاردە سرووشتییەکان چووارچێوەیەک بۆ ژیان درووست دەکات و دەبێتە هۆی گەشە و پەرەئەستاندنی تێکەڵاوی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و خشۆکەکان هتد، هەروەها دەبێتە هۆی ڕەفتار و پەیوەندیە خۆماڵی و وەحشیەکان و تووانا ئەبەخشت بە مانەوەی مرۆڤ و هەموو گیانلەبەران پێی دەگووترێت ژینگە واتە شوێن بۆ ژیان.

هەروەها تاریفێکیتری ژینگە، واتە کۆمەڵێک هۆکاری سرووشتی وەک ئاو و کەش وهەوا و دار و بەرد و سەوزایی و خاک چووار دەوری مرۆڤیان تەنیوە بۆ ئەوەی ببن بە هۆکاری مانەوی مرۆڤ و ئەوەی لەو چووار چێوەیەدا هەناسەدەدات!


لە ڕاستیدا کەش و هەوا و سەوزایی فاکتەرن بۆ ژیان و مانەوەی بوونەوەر لەو چووارچێوەیەدا.

بە گشتی چەند فاکتەری بەهێزن کە ژینگەی جیهان پێک دێنن، کە بریتین لە لیتۆسفۆڕ، هیدرۆسفۆر، ئتمسفۆڕ، کە هەر یەک لەوانە ئیکۆسیسمانێکی جۆراوجۆرن کە بە گشتی ژینگە پێک دێنن.


ژینگەپارێزی لە جیهاندا گرنگی و باییخێکی زۆری پێدراوە و بۆتە بەشێک لە وانەکانی زانکۆ و پێگەیەکی بەنرخی هەیە لە ناو ڕێکخراوەی نێو نەتەوەیی و کۆمەڵێک چالاکوانی ژینگەپارێزی پێکهاتوون کە بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی ژینگە و سرووشتی ژینگەدان.


ئەو هۆکارانەی بە گشتی دەبنە هۆی لە ناوچوونی ژینگە و ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی هۆشداری داوە ئەوانەن. سووتاندن و بڕین دار و درەخت بۆ بەدەست هێنانی خەڵوز و کەرەستەی جۆراوجۆر،  زۆر بوونی خەڵک و گۆڕان لە ڕەوتی ژیان و بەرەو پیشەسازی چوون، دیاردە سرووشتییە وێرانکەرەکان وەک لافاو و هەورەتریشقە و گڕکان و بەستەڵەک، غازە گوڵخانەیەکان کە بەرهەمی پیشەسازی مەزنن ئەوەش دەبێتە هۆی تووانەوەی سەهەۆڵبەندانەکان و گەرم بوونی کەش و هەوا، کۆی ئەم دیاردە سرووشتی و ناسرووشتیانە کە ڕەنگە سەرەکیترین هۆکار خودی مرۆڤ بێت باندۆڕای نەرێنی خستۆتە سەر ژینگە و مەترسی بۆ مرۆڤ و گیانلەبەران درووست کردووە، کە دەبێتە هۆی لاواز بوونی خاک و کەمبوونەوەی خۆراک بۆ دانیشتووانی، بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی جیهانی ئەوانەی سەرەوە باسمان کرد دەتوانێت ١٢ لەسەدی خۆراکی جیهانی کەم بکاتەوە ئەوەش ژمارەیەکی ترسێنەرە بۆ دابین کردنی خۆراک.

وێران کردنی دارستانەکان بە هەر هۆکارێک بە واتای لە ناوچوونی ئاوی شیرینە کە فاکتەری هەرە مەزنە بۆ ژیان، غازە گوڵخانەییەکان باندۆڕا دەخاتە سەر پیس بوونی ئاوی زەریا و کەنداوەکانیش کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی گیانلەبەرانی ئاویی و زەرەرمەندی سەرەکیش خودی مرۆڤە.

ژینگە واتە بەردەوامی ژیان، بەواتای پاراستنی مانەوەی گشت گیانلەبەران، گرنگی ئەم بابەتە زۆر لە بابەتەکانیتر مەزنترە چوونکە پەیوەندی بە مان و نەمانی بوونەوەرانی سەر گۆیی زەوییە.

ئەرکە لە سەر شانمانە لە بەرانبەر پارستنی ژینگە هەنگاوی بوێرانە هەڵگرین و هەول بدەین هۆشیاری زانستی هەموو کۆمەڵگا بگرێتەوە و ئەوە بزانین هەر دارێک هەر چڵە گیایەک هەر قەترە ئاوێک پەیوەندی بە وجوودی ئێمەوە هەیەو برینێک دەبێت لە سەر جەستەمان"

بۆ ئەو مەبەستەش با هەموو لایەکمان ببین بە خاوەنی ئەم ژینگەیە و وەک جەستەی خۆمان بیپارێزین لە بەرانبەر وێرانکەرانی ژینگە، بەر پرسیار بین و ئیزن نەدەین ژینگەمان بسووتێن و ویرانی بکەن.

لە واقعدا ژینگە رێک نامووسی مرۆڤە و کەڕامەت و سەربەستی و  سەربەخۆیی و نیستیمان گرێدراوە بە سڵامەت بوون وپاراستینی ژیگەکەمان.

بەو هیوایە هەموو لایەکمان ژینگەپارێز بین وسەربازی ئەم نیشتیمانە بین.

مەلا عەلی سێڵاو

٥ی ٧ی ١٣٩٩ی هەتاوی



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد