پرسە وهاوخەمی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان، کاک جەلیل گادانی
کل نفس ذائقە الموت ثم الینا ترجعون
بەناوی خودای دلۆڤان
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕات کاک جەلیل گادانی، پاش نیزیک بە ٧٠ ساڵ تێکۆشان لە ڕێزەکانی ئەو حیزبەدا بە هۆی پەتای کڕۆنا کۆچی دووایی کرد.
کاک جەلیل گادانی مڕۆڤێکی تێکۆشەر وسیاسەتمەدارێکی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، خودالێخۆشبوو چەندین پۆستی گرنگی وەک ئەندامی دەفتەری سیاسی وکۆمیتەی ناوەندی لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دا هەبوو، لەم دووایانیش وەک سیاسەتمەدارێکی پڕ تەجرووبە درێژەی بە خەباتی ڕەوای گەلەکەی دەدا. بەداخەوە پاش ٧ ڕۆژ بەربەرەکانی لە گەڵ پەتای کڕۆنا کۆچی دووایی کرد.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕیزیان وتێکۆشەرانی دێموکڕات پرسەو سەرەخۆشەی لە هەموو لایەکیان دەکات ولە خودای مەزن دەپاڕینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرێن شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
Comments
Post a Comment