ئەرکی مامۆستایانی ئایینی لە خەباتی نەتەوایەتیدا: هیوا ئەحمەدی
ئه‌رکی مامۆستایانی ئایینی له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه، سه‌دان ساڵه ئایینی ئیسلام و له پاڵ ئه‌ویشدا که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌م ئایین گه‌لێکی دیکه‌یان هه‌ڵبژاردووه و ده‌گه‌لی تێکه‌ڵ بوونه.
به‌شێک له مێژوونووسان ده‌ڵێن ئایینی ئیسلام به زه‌بر و زۆری شمشیر به سه‌ر کورددا سه‌پاوه ! به‌ڵام مێژووناسان مێژووی ئایینی کورد ئاوا پێناسه ناکه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی به‌زۆر بسه‌پی، ته‌مه‌نی به درێژایی ته‌مه‌نی زۆرداره و زیاتر ناخایه‌نێ. چوونکه کورد ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایینانه‌شی نه‌بوایه، ڕه‌نگه سوجده‌ی بۆ به‌رد و دار یا بابه‌تی له‌و چه‌شنه بردبایه و ئازاره‌کانی ژیان و هه‌سته مه‌عنه‌ویه‌کانی خۆی پێ ئارام کردبایه‌وه. بۆیه کوردیش وه‌ک باقی نه‌ته‌وه‌کانی دنیا به هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له ئایینه‌کان، هه‌سته روحی و مه‌عنه‌وییه‌کانی خۆی ته‌سکین و دابین ده‌کات و به‌م جۆره له میشکی مه‌عنه‌وی خۆیدا هیوای ئێستا و داهاتووی به ژیان‌و ژیان به مه‌رگ‌و مه‌رگیش به دوارۆژی نه‌مان ده‌سپێرێ. تا به ئاسووده‌یی بژی و نۆڕمه‌کانی ژیان به پێی پێوانه و هزر و هه‌سته‌کانی بپێوی. چوونکه له دنیادا هیچ نه‌ته‌وه‌یه له سه‌ر گۆی زه‌وی شک نابینی که بێ ئایین ژیابێ و سه‌ر به لایه‌نێکی مه‌عنه‌وی و دینی نه‌بێ ...
بڕوا به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی وهه‌روه‌ها هیوا به داهاتوو ته‌نانه‌ت دوای مردنیش، به بێ له‌به‌ڕچاوگرتنی راستی و ناڕاستی ئه‌و باوه‌ڕه، جۆرێک سوکنایی و قه‌ناعه‌تی قه‌لبی له روح و ڕه‌وانی مرۆڤی باوه‌ڕمه‌نددا درووست ده‌کا و له بێ‌هیوایی و سه‌رلێشێواوی ده‌ری دێنێ. بۆیه ئاسووده‌یی خاتر له بواری سایکۆلۆژی و ره‌وانیشه‌وه، ئه‌منیه‌تی روحی نه‌ک هه‌ر بۆ تاک بڵکه بۆ هه‌ناوی کۆمه‌ڵگاش دابین ده‌کات.
دیاره هیچیه‌ک له‌وانه به‌و مانایه نیه که مرۆڤ یاسا و ریسا بۆ ژیانی خۆی ته‌رخان نه‌کا و خۆی به ته‌نیا به‌و باوه‌ڕه بسپێرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه ته‌نیا باس له پرسی ده‌روون و ناخی مه‌عنه‌وی مرۆڤه‌کان ده‌کا و خۆی له خۆیدا ناتوانێ به‌هره و ده‌ستکه‌وته‌کانی ژیان دیاری بکات. بۆیه هه‌ڕچی مرۆڤ خۆی هه‌وڵی بۆ نه‌دات، به سانایی ده‌ستی ناکه‌وێت. هه‌ر وه‌ک له‌و پێوه‌ندییه‌دا قورئان ده‌فه‌مووی: و ان لیس للانسان الا ما سعی.
که‌وابوو پێویسته مامۆستایانی ئایینی هه‌م ئه‌رکی ئایینی و، هه‌م نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پێکه‌وه به جێ بێنن و بۆ دابین کردنی ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕۆڵی کاریگه‌ر و به‌رچاو بگێڕن. چوونکه هه‌م ئینسانه‌کان وه‌ک تاک و هه‌م وه‌ک کۆمه‌ڵگاش وه‌ک کۆمه‌ڵ، ده‌بێ خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن که ئه‌ساسه‌ن له مانیفیستی مارکسیتیدا به مافی چاره‌ی خۆنووسین یان مافی چاره‌نووسی گه‌لان پێناسه کراوه و له قورئانیشدا به وردی تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر. انَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ ما بِقَومٍ حَتّىٰ يُغَيِّروا ما بِأَنفُسِهِم : واته خوا سه‌رنویشت و چاره‌ی که‌س ناگۆڕی تا خۆی نه‌یگۆڕی...
هه‌روه‌ها دین، نه‌ته‌وه وه‌ک فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ ناساندنی گه‌لانی دنیا له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێناسه ده‌کا و گرنگی به باری نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کان ده‌دات. قوله تعالى: یا ایهل الناس انا خلقناکم من ذکر و انثی و جعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ... واته ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمـه ئێوه‌مان له نێر ومێیه‌ک درووست کردووه و تایفه تایفه و نه‌ته‌وه نه‌ته‌وه‌مان کردوون تا یه‌کدری بناسن....
ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سکی بیری ئیشک و لێوڕێژ له خورافات و دیارده ناعه‌قڵانیه‌کان بدوێن و به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئیحساسی و شه‌خسی یا جاریوایه بۆ هیندێک مه‌به‌ستی تایبه‌ت، دین وه‌ک فاکته‌ری سه‌رکووتکه‌ر به‌کار بێنین هه‌م ئازادی تاک و کۆمه‌ڵمان پێشێل کردووه وهه‌م له ئامۆژگارییه دینییه‌کان دوور که‌وتووینه‌ته‌وه که قورئان ئاماژه‌یان پێ ده‌کات. و یضع عنهم اصرهم و الاعلال التی کانت علیهم.
ئه‌وه‌ی که ئێستا ئاخوونده‌کان به ناوی دین و له ژێر ناوی " ولایت فقیه " ده‌یکه‌ن، هه‌م روخساری دین ناشیرین ده‌که‌ن و هه‌م غه‌در له دین و له ماف و ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کان و ته‌نانه‌ت له هه‌ست و ئیحساسی ده‌روونی و شاراوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به‌ڵا لێدراوه ده‌که‌ن. چوونکه خۆیان ڕه‌نگه ئه‌و ڕاستییه له خه‌ڵکی دیکه باشتر بزانن که هیچ شتێک به ناوی " ولایت فقیه " و ئه‌و ده‌سته‌واژه نامۆیانه‌ی که ئه‌وان به‌کاری دێنن، له " نص"دا ده‌ست ناکه‌وێ و به گشتی فه‌ڕی به‌سه‌ر دینه‌وه نیه و دین به ته‌واوی لێی بێ‌به‌رییه. کاتێک خوا ده‌فه‌رمووی : و لو شاءالله ما اشرکوا و ما جعلناک علیهم حفیظا و ما انت علیهم بوکیل واته، نه محه‌ممه‌د به حافزی دین و نه به وه‌کیلی خه‌ڵک ده‌زانێ، ئه‌دی ئه‌و ئاخوندانه چۆن خۆیان به خودانی دین و خودان و خوای خه‌ڵکی خۆیان ده‌زانن؟!
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و باوه‌ڕ و بۆچوونی ئه‌وان ڕاست بایه، ئه‌و وڵاته زه‌نگین و ده‌وڵه‌مه‌نده چۆن رۆژی بەو ڕۆژگاره ده‌گه‌یی و به‌و ڕادده‌یه نه‌هاتی و نه‌هامه‌ت به‌رۆکی خه‌ڵکی بێ‌ده‌ره‌تانی ده‌گرته‌وه!
با له‌وه‌ش گه‌ڕێین که کوشت و کوشتار و قه‌تڵ و قه‌ڵاچۆ، چۆن بووه‌ته مۆته‌که و مه‌ترسیدارترین دیارده بۆ سه‌ر ژیان و گیانی ئه‌و خه‌ڵکه و چ فه‌زایه‌کی مه‌سموم و پڕ له ترس و وه‌حشه‌تی له‌و وڵاته و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌که‌شدا درووست کردووه!
بۆیه مامۆستایانی ئایینی که خه‌ڵک گوێیان لێ ده‌گرێ و مێحراب و مینبه‌ریان به‌ده‌سته، ده‌بێ زیاتر له خه‌ڵک دڵیان به دین و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌که‌یان بسووتێ و هه‌میشه وێڕای دین، ئاوڕ له کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نێشتمانییه‌کانیش بده‌نه‌وه و ڕاستییه‌کان له خه‌ڵک نه‌شارنه‌وه. خه‌ڵک زیاتر هان بده‌ن که چۆن خاک و وڵاتی خۆیان خۆش بوێ و بۆ ڕزگاری و ئازادی خۆیان و نیشتمانه‌که‌یان وه‌ک ئه‌رکێکی ئینسانی و نیشتمانیی، شێلگیرانه تێ‌بکۆشن و پارێزگاری لێ بکه‌ن تا چیدیکه له خاکی خۆماندا بێگانه نه‌بین و بێگانه‌ش به خانه‌خوێ نه‌زانین. با چیدیکه ئاواره نه‌بین و له هه‌ندران له خاک و وڵاتی خه‌ڵکی تردا سه‌ر نه‌نێینه‌وه.
ئه‌گه‌رهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی ، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێ و ڕۆشه‌نگه‌ری بۆ نه‌کرێ و له پاڵ ئه‌وانه‌شه‌وه یه‌کێتی و ته‌بایی ریزه‌کانی خه‌ڵک پته‌و نه‌کرێ، ده‌رد و مه‌ینه‌ته‌کانی ئه‌و خه‌لکه به‌ش مه‌ینه‌ته، به دوعا و نوشتوو، یان چاوپۆشی کردن و ته‌سلیم و ته‌عزیم چاره‌سه‌ر ناکرێت!
بۆیه مامۆستایانی ئایینی ده‌بێ وه‌ک له ڕابردوودا ئه‌و ده‌ور و ڕۆڵه‌یان به باشی گێڕاوه و خه‌بات به‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئه‌وان که‌وتووه‌ته داره داره، ئێستا باشتریشی بگێڕن و له هاندانی خه‌ڵک و له قاودانی فڕو فێڵ و قیله ناشه‌رعیه‌کانی ئاخوند و ئاخوندئاسایه‌کان ده‌ست نه‌گێڕنه‌وه.
حه‌رام کردنی جێژن و ڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که خه‌ڵکی کورد ته‌باتر و یه‌کگرتووتر ده‌کات و هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به دین ناگه‌یه‌نێ، ته‌نیا هه‌وڵێکه بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی و خه‌ون و خه‌باتی له مێژینه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه و هیچ خزمه‌تێک به دین و باوه‌ڕه متافیزیکی و مه‌عنه‌وییه‌کان ناکات.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیشتمان و ئاڵا و خاک و وڵاتێکی نه‌بوو، ناتوانێ ئایین و مه‌عنه‌ویت و ته‌نانه‌ت هووه‌یه‌ت و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیشی به باشی بپارێزێ. بۆیه خه‌بات کردن له پێناو رزگاریی خاک و وڵات، جۆرێک له عیباده‌ت و خزمه‌ت کردن به دین و باوه‌ڕی مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی باوه‌ڕمه‌نده. که‌وابوو ئه‌و خه‌باته هه‌م ئه‌رکی ئایینییه و هه‌م نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی که مامۆستایانی ئایینی نابێ خۆی لێ ببوێرن یان خۆی لی سڵ که‌ن.
به‌و هیوایه
هیوا ئه‌حمه‌دی
ــــــــــــــــــــــــ
ئاگۆستی ٢٠٢٠ ی زایینی
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی
Comments
Post a Comment