پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

 یەکیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، یرۆزبایی دەکات لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ڕێبەرایەتی وکادر وپێشمەرگە شۆڕشگێرەکانی دێموکرات

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حێزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی یەکێتیەکەمان قەبوڵ بفەرموون.

ڕێبوارانی ڕێبازی پێشەوای کوردان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران یەکەم حیزبی موودێڕن و خاوەن بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسی و، حیزبی هەموو چین وتوێژەکانی کوردستانی ئێرانە، ئەم حیزبە هەڵگری بەیداخی نەتەوەیی وڕسالەتێکی گەورەی کوردایەتیە گیانبازیتان لە پێناو گەییشتن بە ئازادی وڕزگاری جێگای ڕێز و دەستخۆشییە.

دڵنیاتان ئەکەینەوە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی حیزبی دێموکڕات، پشتیوانی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە گەڵتانە، هیوادارین بە یەکگرتووی ویەکگووتاری لەم ڕێبازە پڕشکۆیەدا بەردەوام بن.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد