ڕاگەیاندراوی یزاکا بە هۆی بۆردوومانی ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کردستان وبنکە وبارگاکانی پارتە سیاسسیەکانی ڕۆژهەڵات.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئیران، ڕاگەیاندراوێکی لە مەڕپەلاماری تیڕۆڕیستانی سپای پاسداڕانی ئێران بۆ سەر بنکە وبارگاکانی حیزبی دێموکڕات وپارتەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و کێڵگە و ڕەز وباغاتی باشووری کوردستان بڵاو کردەوە.
هاونیشتیمانیانی بەڕێز، حیزب ورێكخراوە مرۆڤدۆست و دژبەرانی تیڕۆریسم و ڕەشەکوژی و زانایانی ئایینی جیهانی ئیسلام.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، جارێکیتر تیڕۆریستانی سپای پاسداڕانی ئێران بە مووشەک وفڕۆکەی بێفرۆکەوان و تؤپی دوورهاوێژ، بنکەو بارگاکانی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و خەڵکی سڤیلی دەڤەری باڵاکایەتی وبرادۆستی باشووری کوردستانی ترسەنۆکانە ودوور لە پڕەنسیپەکانی نێونەتەوەیی کردە ئامانجی ئەم هێرشە تیڕۆریستییە، هەرچەند زەرەری گێانی نەبوو بەڵام خەسارەتێکی زۆری لە کێڵگە وباغ وڕەزی دەڤەرەکە داوە.
دیارە ئەم کردەوە جینایەتکارانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم جار نییە بەڵام لە بێ دەنگی کۆڕ وکۆمڵە نێونەتەوەییەکان وڕێکخراوی نێونەتەوەیی ساڵانە بێ بەزەییانە هێرشی جۆراوجۆر بۆ سەر دانیشتوانی سنووری نێوان باشوور وڕۆژهەلاتی کوردستان زیاتر دەکات وخەڵکی ناوچەکە تووشی زەرەری ئابووری وگیانی دەکات.
ڕژیمی ئێران کە لە ژێر گەمارۆیەکی قورسی ئابووری جیهانی دایە وبە تەواوی موونزەوی بووە ولە ناوخۆشی ڕۆژ بەڕۆژ ناڕزایەتییەکان پەرەدەستێنن دەیهەوێت بەم جۆرە کردەوە قێزەون ونامڕۆڤانە شکست و ئابڕووچوونەکانی خۆی پەردە پۆش بکات بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هەمیشە لە بەرانبەر ئیرادەی پۆڵایینی هێزی پێشمەرگە سەرشۆڕانە شکستی خورادووە.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە چەپەڵانی کۆماری ئیسلامی ئێران، داوا لە ڕێکخراوەی مافی مردۆڤ وجامیعەی ئیسلامی جیهان دەکات چیتر بێ هەڵوێست نەبن پێش بە جینایەتەکانی ئەم ڕژیمە دژە مرۆییە بگرن کە مەبەستیان لە ناوبردنی گەلی کوردە.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment