کۆچی دووایی شێخ محەممەد شێخ کەریم کەسنەزانی، شێخی تەریقەتی قادری

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بە بۆنەی وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان وجیهانی شێخی تەریقەتی قادری جەنابی شیخ محمد عبدالکریم کەسنەزانی ..لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی بە تایبەت شێخ نەهرۆ وسەرجەم باوەڕدارانی تەریقەتی قادری بەرێز ئەکەین.

لەخودای میهرەبان داواکارین کە مەرحوم بەررەحمەتی خۆی بخات و پلەی بەرزی پی ببەخشێت..

رۆڵی تەریقەتی قادری لەجیهانی ئیسلامیدا و لە ناو نەتەوەی کوردا ڕۆڵێکی بەرچاوە و هیچکەس ناتووانێت تانە لەم ڕاستێێە بدات.
لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردا قادرییەکان مێژوویەکی پڕ لە شانازیان تۆمار کردووە. 

هیوادارین شاگردانی قوتابخانەی شێخ عبدالقادری گەیلانی لەجیهاندا بەردەوام بن لەخزمەتی ئیمان وعرفان و سەروەری ورزگاری گەلی کورددا.
.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

یزاکا ١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرانبەر بە ٩ی ژووئییەی ٢٠٢٠ی زایینی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد