کەسایەتی خۆشناو و نیشتیمانپەروەری شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد
الحمد للە الذی لا یبقی الا وجهە ولا یفنی الا خلقە ولا یدوم الا ملکە ...
هەوالی کۆچی دووایی مرۆڤێکی نیشتیمانپەروەر و خۆشناوی شاری شنۆ ئەمڕۆ بە دەست یزاکا گەییشت. ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی تێکۆشەری ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ و وەفاداری رێبازی رێبەرانی شەهیدی کورد و کوردستان کاک سەید وەفا پایمەرد" بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە شاری کوردپەروەری شنۆ کۆچی دووایی کرد و لە ناو ئاپۆڕای جەماوەری دەڤەری ئەم شارە بە خاکی نیشتیمان ئەسپێردرا.
کاک سەید وەفا مرۆڤێکی نەشتیمانپەروەر و خۆشناوی شاری شنۆ و دەوروبەری بوو، خودالێخۆشبوو لە ساڵی ١٣١٣ی هەتاوی لەداییک بوو، لە تەمەنی لاویدا هەستی بە چەوسانەوەی گەلەکەی کرد لە لایەن ڕژیمی پەهلەوی بۆیە بەڵین دەدات ڕێگای خەبات و شۆڕش بە دژی داگیرکەرانی کوردستان بگرێتەبەر ولە ٤٦ی هەتاوی دەبێت بە ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئیران و تا کۆتایی تەمەن وەفادار بە رێبازی ئەو حیزبە دەمێنێتەوە وخەڵکی شاری شنۆ ڕێزێکی تایبەتیان بۆ خودالێخۆشبوو هەبوو کە وەک تێکۆشەرێکی دیرینی گەلەکەیان وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ڕێبازی شەهیدانی نەمر مایەوە.
کاک سەید وەفا لە نێو زانایانی ئایینی ناوچەکەدا، خۆشەویست و لە نێو لاواندا نموونەی وەفاداری و دڵپاکی بوو، کەس نییە لە شنۆ ناو وناوبانگی کاک سەید وهاوڕێیانی وەک خودالێخۆشبووان کاک ئەحمەدئاغا و سەید براییم و... نەزانێت ونەیان ناسێت، ئەوان سەنگەری هەمییشەیی بەرخودان و وێنەی خۆشەویستی خاک ونیستیمان بوون، کۆچی دووایی ئەم پیاوە بەرز وبەڕێزانە خەسارێکی مەزنن لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی سەرەخۆشی دەکات لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان و لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە جێگایی بەهەشتی بەرین بێت. انا للە و انا الیە راجعون
یزاکا ١٨ی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی
Comments
Post a Comment