کۆچی دووایی کەسایەتی خۆشناوی باشووری کوردستان مامۆستا شێخ حوسێن پیرخدری
پرسەنامەی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی جەنابی مامۆستا شێخ حوسێن پیرخدری دەربەندیخان.
دەقی پرسەنامە وهاوخەمی یزاکا
{کل نفس ذائقە الموت}
بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و ڕیبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی
بە بۆنەی کۆچی دووایی کەسایەتی ئایینی وکۆمەڵایەتی وخۆشناوی دەڤەری دەربەندیخان جەنابی شیخ حوسێن پیرخدری پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوە بەرێزان دەکەین و هاوخەمیمان قەبوڵ بفەرموون" خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی راستەقینەو دڵسۆز وقسەخۆش وکۆمەڵایەتی بوون، ڕیبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی لە باشوور ورؤژهەڵاتی کوردستان پایەبەرزێکی کەم وێنەیان لە دەستدا کە بۆتە هۆی خەم وپەژارەیەکی زۆر لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی دەڤەرەکە.
لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوەی بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووریش ببەخشێت بە بنەماڵەی بەڕێزیان.
انا للە وانا الیە راجعون
یزاکا ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٧ی ٧ی ٢٠٢٠ی زایینی
Comments
Post a Comment