حەج کۆڵەکەی ئایینی ئیسلام. یزاکا

بنچینەکانی ئایینی ئیسلام دامەزراوە لە سەر پێنج بڕگە کە بڕتین لە شادە و ئیمان واتە باوڕبوون بە خودا و پێغەمبەر و نوێژ و رۆژو و زەکات و حەج.

حەج گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە لە بەجێهێنانی ئەرک و ئەسپاردەکانی خودای گەورە وەک ڕیرەوی بەرەو ماڵی خودا{مەککە}و سووڕانەوە بە دەوری ماڵی خودا و کێوی عەڕەفات وقوربانی کردن"

کۆی ئەم بڕگانەی سەرەوە، پێویستیان بە كۆمەڵێک شیکاری هەیە بۆ وێنە گەر پارە نەبێت یان رێگا مەترسی هەبێت ڕۆییشتن بۆ حەج ئەرک نییە بەڵام مرۆڤێکی باوەرداری باڵغ وئاوەز و توونا پێویستە لە ماوەی ژیانیدا بۆ جارێک زیارەتی ماڵی خودا بکات ویەکێک لە ڕوکنە ئەسڵییەکانی ئایینەکەی ئەنجام بدات.

مەبەست لە حەج 

حەج لە زمانەوانیدا واتە نیاز ومەبەست دەگەیەنێت، بەڵام لە ڕووی ئایینیەوە واتە بەڕیکەوتن بەرەوە [بیت اللە الحرام] و چەند شوێنیکیتر، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
قوربانی کردن سووننەتێکی مووئەککیدەیە کە هەر ژن وپیاوێک تووانای ئابووری هەبێت بیکات وگۆشتەکەی لە نێوان هەژاراندا دابەش بکات، بەشێکیش لە زانایانی ئایینی لەو بڕوایەدان قوربانیکردن لە سەر ئەوکەسانە کە دەوڵەمەندن واجبە.

ئەم ڕەسمە لە سەردەمی ئیبڕاهیم درودو سلاوی خودای لە سەر بێت ئەنجامدراوە کە ئیبڕاهیم لە خەوندا بینی خودا ئەمری کردووە بە قوربانیکردنی ئیسماعیل، پاش ئەوەی ئیبڕاهیم ئامادەبوو دەستووری خودا ئەنجام بدات و ملکەچی دەستووری خودا بوو وپاشان بەرنێک بە فیدیە هات بۆ ئیبڕاهیم و ئەویش بەرانەکەی کردە قوربانی تا ئەمڕۆ لە جیهانی ئیسلامیدا وەک خۆی بەرێوە دەچێت وباوەرداران بە قوربانی کردن یان سەربڕێنی مەڕ یان وشتر و گۆلکی سێ ساڵە و پەخشی گۆشتەکە لە نێو هەژاراندا بە جوانی بەڕیوە دەچێت.
باوەڕداران' قوربانیکردن لە هەلومەرجی ئێستاکەدا کە جیهان بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی لە ژێر کاریگەری پەتای دزێوی کڕۆنادا ژیانێکی سەخت ودژوار بەڕێ دەکات هەژاران چەندین قات زیاتر پێویستیان بە هاوکاری ئێوەیە بۆێە ئەم هەلە بۆ خێرخوازی زیاتر بقۆزنەوە و خێر وپاداشی زیاتر بۆ دواڕۆژی خۆتان بە دەست بێنن چوونکە چاکەکاری وخێرخووازی لەوەها ساتەوەختێک دا پاداشی زۆر زیاترە.
ئەگەرچی ئەمساڵ نەمانتووانی بەرەو ماڵی خودا بەڕێ بکەوین بەڵام دەتووانین لێرە خێر وسەوابی زیاتر بەدەست بێنین ئەویش بە هاوکاری زیاتری هەژاران و کەم دەرامەندان.

لە خودای مەزن ئەپاڕینەوە خودایە بۆ خاتری ئەم مانگە پیرۆزە نەخۆشی کڕۆنا لە جیهان و ناو مسوڵمانان لە ناو بەریت و خۆشی وسڵامەتی بۆ نەخۆشەکان و گیرۆدەبووەکان بگێڕیتەوە، خودایا قوربانی لە باوەرداران قەبوڵ بکەیت و ئاساییش و بڕایەتی وسەرکەوتن وڕزگاری بۆ کورد و کوردستان بێت  و زاڵم وداگیرکەر وخوێنمژان لە ناوبەریت ئامین.

یزاکا ٥ی گەلاویژی ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد