ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی ئەستێرەی پڕشنگداری کورد، دکتۆڕ قاسملو

هاونیشتیمانیان و مامۆستایانی ئایینی  و تێکۆشەرانی ڕێبازی پڕ سەروەری دێموکرات"

٣١ سال بەر لە ئێستا ڕێبەری ناوداری کورد، دکتۆر عبدالرحمن قاسملو لە وییەن پێتەختی وڵاتی نەمسا، لە لایەن بەناو دیپڵۆمات تیڕۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناجوانمێرانە هاوڕا لە گەل چەند هاوڕیی تێکۆشەر تیڕۆڕ دەکرێن وتێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی گەلەکەمان دەبن.

قاسملو رووناکبیرێکی نەتەوەیی وبیرمەند وشۆڕشگێرێکی پڕاگماتیست، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە شۆڕش وخەباتی نەتەوەییمان، سەرەڕای ناسیۆنالەزمە موودێرنەکەی کە لە ناوچەو جیهاندا بێ وێنە بوو، لە سەر بەرابەری ودادپەروەری کۆمەڵایەتیش خوێندنەوەیەکی سەردەمیانە وژێرانەی هەبوو.
قاسملو بوێرانە تووانی لە سوسیالیزمی مەوجوود کە ئەوکات لە ڕۆژەڤ دابوو دەرباز بێت و زۆر ژیرانە مودێلێکی دیکەی بۆ حیزب وکۆمەلگای کوردستان داهێنا کە لە گەل ژینگە و کلتووری کۆمەڵگای کوردستان یەک بگرێتەوە وسوسیالیزمی دێموکراتێکی کردە شوعاری ستڕاتیژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
دوژمنانی نەتەوەییمان ئاگاداری ئەو ڕاستییەبوون کە تووناکانی ڕێبەری شەهید زۆر مەترسیدارن لە سەر مانەوەی دەسەڵاتی ئاخوندی بۆیە بە پیلانێکی ترسەنۆکانە قاسملویان لە سەر مێزی گفتوگۆکان تیڕۆڕ کرد، تیڕۆڕی قاسملو خەسارێکی مەزن بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد بە ڕیبەرایەتی حێزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، بەڵام قوتابیانی مەکتەبی قاسملو لە ڕیبازی شەهیدانی ڕێبەر شلگیرانەتر لە جاران هەنگاو دەنێن  وپیلانی دوژمنانی نگریس پووچەڵ دەکەنەوە.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە ٣١ ساڵەی تیڕۆڕی ئەستێرەی پڕشنگداری کورد دکتۆڕ قاسملوی ڕیبەر جارێکیتر هاوخەمی خۆی لە گەڵ حیزبی دێموکڕات نوێ دەکاتەوە بەڵێن دەدات پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەی بکات.
سڵاو لە شەهیدانی ڕیبەر وهەموو شەهیدانی کورد و کوردستان
سەرکەوەێت بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد
بڕوخێت کۆشکی جینایەتی کۆماری پەت وسێدارەی ئێران.

یزاکا  ٢٢ی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی



Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد