Posts

Showing posts from July, 2020

پیرۆزبایی جێژنی قوربان. یزاکا

Image
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە بە ناوی خودای بەخشەندە و مێهربان مسوڵمانانی جیهان وباوەردارانی چووارپارچەی کوردستان وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان وزیندانیانی سیاسی خۆڕاگر وتێکۆشەرانی گەلەکەمان"  بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین وهیوادارین هەمیشە شاد وسەربەرز بژین. هاونیشتیمانیان وباوەردارانی ئیسلام، حەج بڕگەیەکی گرنگی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە کە ساڵانە بەردەوام مسوڵمانان لە گشت جیهان بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە ئایینیە ڕوو دەکەنە ماڵی خودا و مەڕاسیماتی حەج ئەنجام دەدەن، بەڵام بەداخەوە هەروەک ئاگادارن ئەمساڵ جیاواز لە گەڵ ساڵانی پێشوو ئەو ئەرکە بە هؤی بڵاو بوونەوەی پەتای کڕۆنا وەک خۆی بەڕێوە نەچوو. ئێستا بڵاوبوونەوەی کڕۆنا مەترسییەکی کووشەندەیە بؤیە قەرەباڵغی و پشتگوی خستنی ڕێنوێنییەکانی پزشکان کارێکی نادرووست وپێچەوانەی دەستووراتی ئایینی ئیسلامە. بۆیە وێڕای پیرۆزباییمان داواکارین بە شێوەیەکی شارستانیانە لە ڕۆژانی جێژن هەڵسووکەوت بکەن وخۆتان وهاونیشتیمانیان لەو نەخۆشییە بپارێزن. جارێکیتر جێژنتان پیرۆز وژیانتان

کۆچی دووایی کەسایەتی خۆشناوی باشووری کوردستان مامۆستا شێخ حوسێن پیرخدری

Image
پرسەنامەی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی جەنابی مامۆستا شێخ حوسێن پیرخدری دەربەندیخان. دەقی پرسەنامە وهاوخەمی یزاکا {کل نفس ذائقە الموت} بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و ڕیبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی بە بۆنەی کۆچی دووایی کەسایەتی ئایینی وکۆمەڵایەتی وخۆشناوی دەڤەری دەربەندیخان جەنابی شیخ حوسێن پیرخدری پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوە بەرێزان دەکەین و هاوخەمیمان قەبوڵ بفەرموون" خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی راستەقینەو دڵسۆز وقسەخۆش وکۆمەڵایەتی بوون، ڕیبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی لە باشوور ورؤژهەڵاتی کوردستان پایەبەرزێکی کەم وێنەیان لە دەستدا کە بۆتە هۆی خەم وپەژارەیەکی زۆر لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی دەڤەرەکە. لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوەی بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووریش ببەخشێت بە بنەماڵەی بەڕێزیان.  انا للە وانا الیە راجعون یزاکا ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢٠ی زایینی

حەج کۆڵەکەی ئایینی ئیسلام. یزاکا

Image
بنچینەکانی ئایینی ئیسلام دامەزراوە لە سەر پێنج بڕگە کە بڕتین لە شادە و ئیمان واتە باوڕبوون بە خودا و پێغەمبەر و نوێژ و رۆژو و زەکات و حەج. حەج گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە لە بەجێهێنانی ئەرک و ئەسپاردەکانی خودای گەورە وەک ڕیرەوی بەرەو ماڵی خودا{مەککە}و سووڕانەوە بە دەوری ماڵی خودا و کێوی عەڕەفات وقوربانی کردن" کۆی ئەم بڕگانەی سەرەوە، پێویستیان بە كۆمەڵێک شیکاری هەیە بۆ وێنە گەر پارە نەبێت یان رێگا مەترسی هەبێت ڕۆییشتن بۆ حەج ئەرک نییە بەڵام مرۆڤێکی باوەرداری باڵغ وئاوەز و توونا پێویستە لە ماوەی ژیانیدا بۆ جارێک زیارەتی ماڵی خودا بکات ویەکێک لە ڕوکنە ئەسڵییەکانی ئایینەکەی ئەنجام بدات. مەبەست لە حەج  حەج لە زمانەوانیدا واتە نیاز ومەبەست دەگەیەنێت، بەڵام لە ڕووی ئایینیەوە واتە بەڕیکەوتن بەرەوە [بیت اللە الحرام] و چەند شوێنیکیتر، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج. قوربانی کردن سووننەتێکی مووئەککیدەیە کە هەر ژن وپیاوێک تووانای ئابووری هەبێت بیکات وگۆشتەکەی لە نێوان هەژاراندا دابەش بکات، بەشێکیش لە زانایانی ئایینی لەو بڕوایەدان قوربانیکردن لە سەر ئەوکەسانە کە دەوڵەمەندن واجبە.

دیاردە نامۆکانی ماڵوێرانکەر و سیاسەتی قێزەونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان. یزاکا

Image
دیاردە  نامۆکانی ماڵوێرانکەر و سیاسەتی قێزەونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان.  سەرەتا پێویستە پێناسەیەک لەو دیاردانە بدەین و هۆکارەکان و دەرئەنجامەکانی ئەم دیاردانە لە سەر ژینگە و بنەماڵە و بەگشتی لە سەر تاکی کورد بێنینە بەر شڕۆڤەکردن و گەنگەشە کردن پاشان بزاین توێژەران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی تا چەند تووانیویانە کاریگەری پۆزەتیڤیان هەبێت لە بن بڕ کردنی ئەم جۆرە دیاردە نەرێنیانە، هەروەها زۆر گرنگە بە پێی ئامارەکانی ڕەسمی و ناڕەسمی تووشبووانی ئەم دیاردانە زانیاری بدەین بە کۆمەڵگاو هۆشیاری زیاتر بخەینە بەردەست لە مەترسییەکانی زیاد بوونی جۆرەها نەخۆشی و تێکچوونی باری خێزانی.  دیارە ژینگەیەکی دوور لە نەخۆشی بۆ دانیشتووان هەمیشە کاریگەرە لە سەر ئاسوودەیی و بەختەوەری تاک لەو ژینگەیەدا، ژینگەی کورد" کوردستانە و هەزاران ساڵی ڕابردووی مێژووی خۆی بە شێوەیەکی شارستانیانە و زیندوو لە بووارە جیاجیاکان خۆی نیشانی جیهان داوە، کوردستان یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە بە هۆی داب و نەریتی جووانی کوردەواری، جیاواز لە ژینگەی دەوروبەری هەوڵی داوە ژینگەیەکی سالم و بێ کێشەو گرفتی هەبێت.  کو

ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی ئەستێرەی پڕشنگداری کورد، دکتۆڕ قاسملو

Image
هاونیشتیمانیان و مامۆستایانی ئایینی  و تێکۆشەرانی ڕێبازی پڕ سەروەری دێموکرات" ٣١ سال بەر لە ئێستا ڕێبەری ناوداری کورد، دکتۆر عبدالرحمن قاسملو لە وییەن پێتەختی وڵاتی نەمسا، لە لایەن بەناو دیپڵۆمات تیڕۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناجوانمێرانە هاوڕا لە گەل چەند هاوڕیی تێکۆشەر تیڕۆڕ دەکرێن وتێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی گەلەکەمان دەبن. قاسملو رووناکبیرێکی نەتەوەیی وبیرمەند وشۆڕشگێرێکی پڕاگماتیست، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە شۆڕش وخەباتی نەتەوەییمان، سەرەڕای ناسیۆنالەزمە موودێرنەکەی کە لە ناوچەو جیهاندا بێ وێنە بوو، لە سەر بەرابەری ودادپەروەری کۆمەڵایەتیش خوێندنەوەیەکی سەردەمیانە وژێرانەی هەبوو. قاسملو بوێرانە تووانی لە سوسیالیزمی مەوجوود کە ئەوکات لە ڕۆژەڤ دابوو دەرباز بێت و زۆر ژیرانە مودێلێکی دیکەی بۆ حیزب وکۆمەلگای کوردستان داهێنا کە لە گەل ژینگە و کلتووری کۆمەڵگای کوردستان یەک بگرێتەوە وسوسیالیزمی دێموکراتێکی کردە شوعاری ستڕاتیژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. دوژمنانی نەتەوەییمان ئاگاداری ئەو ڕاستییەبوون کە تووناکانی ڕێبەری شەهید زۆر مەترسیدارن لە سەر مانەوەی دەس

کۆچی دووایی شێخ محەممەد شێخ کەریم کەسنەزانی، شێخی تەریقەتی قادری

Image
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ بە بۆنەی وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان وجیهانی شێخی تەریقەتی قادری جەنابی شیخ محمد عبدالکریم کەسنەزانی ..لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی بە تایبەت شێخ نەهرۆ وسەرجەم باوەڕدارانی تەریقەتی قادری بەرێز ئەکەین. لەخودای میهرەبان داواکارین کە مەرحوم بەررەحمەتی خۆی بخات و پلەی بەرزی پی ببەخشێت.. رۆڵی تەریقەتی قادری لەجیهانی ئیسلامیدا و لە ناو نەتەوەی کوردا ڕۆڵێکی بەرچاوە و هیچکەس ناتووانێت تانە لەم ڕاستێێە بدات. لە بزاڤی رزگاریخوازی کوردا قادرییەکان مێژوویەکی پڕ لە شانازیان تۆمار کردووە.  هیوادارین شاگردانی قوتابخانەی شێخ عبدالقادری گەیلانی لەجیهاندا بەردەوام بن لەخزمەتی ئیمان وعرفان و سەروەری ورزگاری گەلی کورددا. . إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ یزاکا ١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرانبەر بە ٩ی ژووئییەی ٢٠٢٠ی زایینی

کەسایەتی خۆشناو و نیشتیمانپەروەری شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد

Image
الحمد للە الذی لا یبقی الا وجهە ولا یفنی الا خلقە ولا یدوم الا ملکە ... هەوالی کۆچی دووایی مرۆڤێکی نیشتیمانپەروەر و خۆشناوی شاری شنۆ ئەمڕۆ بە دەست یزاکا گەییشت. ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی تێکۆشەری ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ و وەفاداری رێبازی رێبەرانی شەهیدی کورد و کوردستان کاک سەید وەفا پایمەرد" بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە شاری کوردپەروەری شنۆ کۆچی دووایی کرد و لە ناو ئاپۆڕای جەماوەری دەڤەری ئەم شارە بە خاکی نیشتیمان ئەسپێردرا. کاک سەید وەفا مرۆڤێکی نەشتیمانپەروەر و خۆشناوی شاری شنۆ و دەوروبەری بوو، خودالێخۆشبوو لە ساڵی ١٣١٣ی هەتاوی لەداییک بوو، لە تەمەنی لاویدا هەستی بە چەوسانەوەی گەلەکەی کرد لە لایەن ڕژیمی پەهلەوی بۆیە بەڵین دەدات ڕێگای خەبات و شۆڕش بە دژی داگیرکەرانی کوردستان بگرێتەبەر ولە ٤٦ی هەتاوی دەبێت بە ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئیران و تا کۆتایی تەمەن وەفادار بە رێبازی ئەو حیزبە دەمێنێتەوە وخەڵکی شاری شنۆ ڕێزێکی تایبەتیان بۆ خودالێخۆشبوو هەبوو کە وەک تێکۆشەرێکی دیرینی گەلەکەیان وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ڕێبازی شەهیدانی نەمر مایەوە. کاک سەید و

جیاوازی نێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی. مەلا عەلی سێڵاو

Image
جیاوازی نێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ئیسلام و ئیسلامی سیاسی دوو بابەت و تەوەری لێک جیاواز بە دوو خۆێندنەوەی جیاواز. لە کۆنەوە تاکو ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە، ئەگەرچی کۆمەڵێک لە بیرمەندان و زانایانی ئایینی و سیاسی لە مەڕ ئەم دوو تەوەرە ڕا و بۆچوونی خۆیان بە ڕوونی نیشانداوە بەڵام هێشتا سایکۆڵۆژی کۆمەڵگای ئیسلامی نەیتووانیوە جیاوازی نێوان ئەو دووانە بدۆزێتەوە، زۆرجاریش لایەنی ئیسلامی سیاسی کە لەو باوەڕەدان ئیسلام بەرنامەیەکی سیاسییە دژبەرانی ئەم لایەنەیان بە نەزان و یانیش بە لادەر ناوزەد کردووە. بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بە باشی شیکارییەکی ئەم دوو تەوەرە بکەین کە ئاخۆ ئیسڵام وەک ئایینێکی متافیزیکی هەمان ئیسلامی سیاسیە؟ پێویستە ئەم دوو خاڵە لە بەر چاو بگرین"  یەکەم ئایا ئیسلام مەئموورییەتە یان مشروعییەت؟ و پێویستە ئەم دوو ئایەتە شڕۆڤە بکەین کە زۆر لێک جیاوازن، یەکەم خودای مەزن لە قورئاندا باس لە مەئموورییەتی محەممەد  دروود و سڵاوی خودای لە سەر بێت دەکات و دەفەرموێت( وما ارسلناک الا بلاغ مبین) واتە ئێمە تۆمان بۆ گەنگەشە و شڕۆڤەی ئەم ئایینە ناردووە و جگە لەوە هیچ ڕاسپاردەیەک و