کۆچی دووایی مامۆستایەکی ێایینی و نیشتمان پەروەر
مامۆستایەکی ئایینی و دڵسۆزێکی نیشتیمان کۆچی دوایی کرد
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان ١٣٩٩ی هەتاوی، مامۆستا سەید (ئەحمەد سەعدەیی ) زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد
مامۆستا سەید "ئەحمەد سەعدەیی" لە ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی خنخنەی سەر بە "نەغەدە" لەدایک بووە و لە تەمەنی لاویەتیدا و لە حوجرەی فەقێیایەتیدا لە گوندی ئاڕنێ نەغەدە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژێ ـ کاف و سوێندخواردووی سەردەمی کۆماری کوردستان.
مامۆستا سەید دوای نسکۆی کۆماری کوردستان گەڕاوە خانەقای " شێخی بورهان" و درێژەی بەخوێندی ئایینی دا
لە ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لەسەر داوای "ئەحمەد تۆفێق" دەورەی کادریی حیزبیی لە شێخان بینیوە
پاشان لە لایەن ساواک بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەستبەسەر دەکرێت ولە
زیندانەکانی "ورمێ" و "زەنجان" ئەو پێنج ساڵانەی تێپەڕ کردوە"
لە دوای شەڕی شاری "نەغەدە" ناوبراو ماڵی گواستەوە بۆ شاری "مەهاباد" و تا کۆتایی ژیانی لەمهاباد مایەوە
تەرمی خودا لێخۆشبوو بە بەشداری خەڵکی دەڤەرەکە لە گووندی خنخنەی نەغەدەی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا
وێڕای پرسە و هوخەمیمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو دەکەین، لە خوداوەندی مەزن ئەپاڕێینەوە بە فردەوسی بەرین شادی بکات و سەبووری بۆ بنەماڵەی ئەو زانا نیشتیمانپەروەرە" انا للە وانا الیە راجعون
یزاکا 29ی
Comments
Post a Comment