ئیدانە کردنی بۆمبارانی باشووری کوردستان
ئیدانە کردنی بۆمبارانی باشووری کوردستان و بنکە وبارگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن جینایەتکارانی سپای پاسداڕان و دەوڵەتی تورک
بە ناوی خودای بەخشەندە و دلۆڤان
سەرلە بەیانی ١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠ی زایینی، تۆپخانەکانی ڕژیمی دژەمڕۆیی ئێران و دەوڵەتی تورکی ڤاشیست، دەڤەری سیدەکان و چۆمان و حاجی ئۆمەران سەر بە باشووری کوردستانیان بە چڕی بۆمباران کرد
بەم هۆیەوە دەغڵ و دان و ڕەز و کێڵگە و لەوەڕگەکانی ئەم ناوچانە تووشی سووتان بوون و خەسارەتێکی مەزن لە خەڵکی بێ دیفاع کەوت" یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جینایەتە لە لایەن کوردکوژانی تورک و پاسداڕانی تیڕۆریستی ئێران، داوا لەڕای گشتی و کۆڕ و کۆمەڵە بەشەر دۆستەکان و ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێز دەکات بە گژ ئەم هێرشە نامرۆڤانەی داگیرکەران بچنەوە و ڕێگا نەدەن لەوە زیاتر پێشێلی یاسا وسەروەری وڵاتێکیتر بکەن. هەروەها داوا لە زانایانی ئایینی ئیسلام لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەتی کوردستان دەکەین دەنگی ناڕزایەتی و ئیدانە کردنی خۆیان بەرز بکەنەوە و لە ئاست ئەو پەلامار و پێشێلکاریانەی دەوڵەتە کوردکوژەکانی ئێران و تورک بێ دەنگ نەبن
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی
Comments
Post a Comment