ئیدانەکردنی لە سێدارەدانی هیدایەت عبداللەپوور

ئیدانەکردنی لە سێدارەدانی هیدایەت عبداللەپوور




بەندکراوی سیاسی هیدایەت عبداللەپوور کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی شنؤ لە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن ڕژیمی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرتووخانەی پاریزگای ورمێ شەهید دەکرێت.




هیدایەت بە تۆمەتی پەیویندی لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەناو دادگای ئینقلابی ئیسلامی بە ئێعدام حوکمی دەدرێت بۆێە ئەو سەزایە پاش تێپەڕبوونی نیزیکەی ٤ ساڵ لە ٢٠ بانەمەڕی ١٣٩٩ لە زیندان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن و مانگێک دواتر بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە هیدایەت لە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ لە سێدارە دراوە.

دیارە بە پێی یاسای هەموو وڵاتێک پێویستە پێش لە سێدارەدانی هەر تاوانبارێک بۆ کۆتاجار دەبێت لەگەڵ بنەماڵەکەی چاو پێکەوتن بکات، بەڵام رژیمی دژە کوردی ئێران ئەو مافەشی بە هیدایەت و بنەماڵەکەی نەدا و لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دوور لە دیدی خەڵکی ئێران و جیهان هیدایەت بە دڕندانەترین شێوە شەهید دەکات و تەرمەکەشی ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکاتەوە.


یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، ئەم کردەوە نامروفانەی ڕژیمی پەت و سێدارەی ئێران بە تووندی ئیدانەدەکات و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو شەهیدەی ڕێگای ئازادی و گەلەکەمان دەکات وداوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆیی و کۆڕ و کۆمەڵە بەشەر دۆستەکان دەکات لە بەرانبەر لەسێدارەدانی لاوانی کورد و ئێرانی چیتر بێ دەنگ نەبن.


انا للە و انا الیە راجعون


٤ی پووشپەڕی ١٢٩٩ی هەتاوی

Comments

  1. کوردستان سەربەرزە بە بوونی ڕؤڵەی وەک هیدایەت ،دوژمن خەیاڵی خاوە نەدیتراوە گەڵێک کە خاوەنی هیدایەتەکان بێ لەناو بچێ ،ڕێێ وڕێبازییان بەردوام وکوردستان خۆش

    ReplyDelete

Post a Comment

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد