زامێکی قوڵی ساڕێژنەکراو: مامۆستا برایم مەجیدپوور

:


                          زامێکی قوڵی  ساڕێژ نەکراو .     
برینێک کە ساڕێژ بونی  زۆر  گرانە ، خەسارێک  قەرەبــو  کردنـەوەی  محاڵ نییە  بەڵام  زۆر قورسە، چونکە لە جەستە  نیە و لـەدڵانـە . ئەگەر بە چارەسەر   نەکراویش  بمێنێتەوە مەترسی گەورەی داهاتومانە. هەر بۆیە  چارەسەر کردنی   ئەرکی ویژدانیو شەڕەفو کەڕامەتمانە وئەوەندە  دێنێ  گیانیشی لە پێناو بنێین.   
دەگەڕێمەوە  بۆ  سەردەمی  سەرکەوتنی  شۆڕشی  گەلانی  ئـێران  کە ڕێـژیمی نگریسی  پاشایەتی  ڕوخاند . کوردیش  زۆر  لەخۆی  زیاتر  مایـەی  بـۆ دانـاو قوربانی بۆدا، چونکە  ئەگەر  گەلانیتری  ئێرانی  جارێک  مافو  ئـازادیەکانیان پێشیل کرابو بۆ کورد دووقات بوو. یانی ئەگەر خەڵکی ئێران ئازدیودێمۆکڕاسی  و چارە نوسیان  ژێر  پێی  خرابوو ، زەوتکردنی   مافی  نەتەوایەتی  بـۆ کورد سەرباری  ئەوانـە بـوو. کورد  کۆماری  بەدەستی  پـاشایەتی  لـێی  تێکدرابـوو. پێشەوای  لەدار درابوو، زمان و کلتورو فەرهەنگی  قەدەغە  بوو ، لەو پێناوەدا  گەلێک  قوربانی  بەنرخی  دابوو. گەلانی  ئێران و کورد  لە سەر  گۆڕ کردنی سیستم و دەسەڵاتی پاشایەتی   یەکدەنگ و یەک هەڵوێست و سوربون  بۆلادانی.  تائیرە  زۆر  بە  باشی چونە پێش ، بەڵام  چونکە  نە  بەرنامەیەکی  هاوبەش و نە تەفاهوم و، نـە  بەڕێـوەبـەریەکی  یەکدەست  لـە پێشدا  دامەزرا  بوو، ئێمەی  کوردیش  دۆستو دوژمنی  خۆمان نەناسیبو، بەداوێکەوە  بـوین  نە دەمانویست  و نە پێشبینیشمان  کردبـوو.  نـامـەوێی  مەسەلەکان  بەوردی  بگێڕمەوە، بەڵکو  بەگشتی  باسیان دەکەم چونکە لێرەدا جێیان نابێتەوە، ناشمەوێی  دادگایەک  دانێم ولایەک مەحکوم و لایەکیتر حاکم  بکەم، بەڕای من خەتایەکە  گشتیە هەموومان   کردۆمانە، هەشمانە پشکی  شێری وەبەر دەکەوێێ. ئەوەی بە مێژوودەسپێرین،  چونکە  دڵنیام  دایکان و باوکانی بەڕێز  هەمـوو  ڕوداوەکانیان  وەک خۆی  بـۆ ڕۆڵەکانیان  گێڕاوەتەوە، چونکە ئیوا لە سەرئەوە،  قسەم  دەگەڵ دەکا، ئـەوکات   لـەدایک  نـەببو، کەچی زۆر شت  دەزانێێ  کە من لەبیرم چۆتەوە. 
دونیای  کوردستان لێواو  لێو لەهەست  و سۆزو سەرخۆش  بە بادەی سەرکەوتن  بوو،  ڕوحیەی بەرزو بـەهێز ، پێیمان  وابـوو  هێز نیە بتوانێی لـە بەرانبەرمان دا  ڕاوەستێ .  سەدی ٩٩ی ئـەو گـەلــە  ئـامادەی   فـیداکاریـو  وەدیهێنانـەوەی  دەستکەوتە  بەتاڵان  چوەکانی و ئـازادی و  دابـیـن  کردنی  سەرجـەم  مافەکانی بوو. لەو لایەشەوەی  حیزبی چەپ و ڕاستو ئیسلامی و دێمۆکڕات  کە هەمویان  مەستو سەرخۆش، ئەوەی  دەیانکوت  نـەیـان  دەکوتەوە .  کوڕانی  پەروەردەی  نەتەوەی  زاڵ  دروشمی  تەوایەتی  ئـەرزیان  لە ژێـر  چەتـری  دروشمی  پـڕ زەڕقو  بەڕق و بەڕواڵەت  پێشکەوتوانە  هەڵگرتبوو لە نـاو  چەپەکاندا  نـفوزی  تـەواویـان  پەیدا کردو تەنانەت  هێدێکیان  پلەی ڕێەریشیان  داگیر کرد. بەکورتی  ئـاخۆندە  ڕەوزە  خوێنەکان  کە  لـە بـواری   نـوتـق   وتـارو بـەڵێنی بێبنەما  بەڕاستی  وەستا بون، تـوانیان  کڵاو لەسەر هەموو  بەناو  پێشکەوتوی ڕاستو چەپ دابنێن. خۆم  دەبێرم  دیوە  دەیکوت ( خومەینیم لە مانگدا دیوە ! ) جاوەرە ئەوە  دەرس بەمناڵەکانمان بڵێی !  تەنیا  کەسانێکی  خومەینیان  بە فیتنە دەزانی  دایکە پێرەی  دێهاتی بوون. ئەوەی  لە هەموانیش  سەیرتر بوودەتکوت   ئـەو حیزبـو سا زمـانـانـە  بەشی هەرە  زۆریـان  بـەشیری   دژە کوردو حیزبی   دێمۆکرات  فرچک  دراون، دەگەڵ هەمو جیاوزیەکانیان  لەو بوارەدا یەکگرتوو  هاوکار بون . هۆیەکەشی  ئەوەبـوو   بـڕێـوەبەرانی  زاهیریـو  پشتی  پـەردەش  دەیانزانی  حیزبی  دێمۆکڕات  چیدەوێێ، واتە  ئـەوەی  دەویست  کە  کورد بە گشتی  دەیەوێی، بەڵام چونکە  زۆرینەی خەڵکی  ئێران ئاییـنیان هەیە، کردیانە  شـمـشیـری عـەلی و قـەتـڵی عـامی  کـوردیان  پـیـدەکردو   بـیـرۆکەی   چەپیش  سەرنە کەوت و هیچی  دەست  نەکەوت. 
مخابن ئەو سازمانانەی  زۆرینەیان  کوردو کوردستانی بون، ئەگەر نەکەوتبانە  ژێر کاریگەری ئەو چەپە دژەکوردانە و بە هەمو جیاوازیەکانیانەوە یەکگرتوبان   دەبونە  هێزێکی  بەهێزی گەلو لەوانە بوو سەربەخۆیی  کوردستانیش بسەلمێنن.  مخابن  دۆڕاندمان، زۆر زوو بەناوی  دینو ئیدە، برا، دەگەڵ برا ، باب دەگەڵ  کوڕ، جیران  دەگەڵ  جیران،  لێک   کران  و لەبەر یەکتر  ڕاوەستان  و تێک  بەردران. نـەتـەوەو  عاتیفەو هاوولاتی و جیرانەتی و دۆستایەتی  بـەرژەوەنـدی  گشتی گەل  بـاویـان  نەماو لە جیگای  ئەو هەمـوو هـەستو  سۆزانـە، ڕقـو  قینو  دوژمـنایـەتیەکی  کـوێرانـە  مێشک  ودڵێ هەمـوانی  پـڕ کردبـوو. ئـاکامەکەشی  دامرکاندنی  ئاگری  شۆڕش و مافخوازی و سارد کردنەوەی  جۆشوو  خرۆشی  جەماوەریو، بـەرژەوەندی  گەلو  نیشتمان  بـۆ  بە قـوربـانی  بەرژەوەنـدی تاک  و حیزب.داوای  مافی  نەتەوایەتی وەک  داوایەکی  دواکەوتوانەو  بـۆڕژوازیانە   دەناسێندرا، هەرلایەک   خـۆی  بەڕاست  دەزانیو 

لایەکەیتری  پێ غەڵەت بـوو. یـەک  بــڕوای  بـەدین و خوا نەبوو  داوای زەکاتی  لە خەڵک  دەکرد، یەکێک  پییوابوو حاکمی یەکجاریە، زەویو زاری  دابەش دەکرد . یەک  بڕوای  بەمارەو   شەرع نـەبوو  ئیزنی ژن   بەژنەی  دەردەکرد. یەک  دینی  بـە ئەفیونی  کۆمەڵ  دەزانی، یەکێک کمونیستی  بە کوفر لەقەڵەم دەدا. تۆزو خۆڵی نەهامەتی چاوی هەموانی پڕ کردبوو کەس کەسی نەدەدی.  هیچیان   بیریان  لە پـێکەوە  ژیـان  نـەدەکردوە،  هەموو  هەوڵەکان  بۆ لەمەیدان  دەرکردنی  ئەویتر بوو. ئامانجی  گەل کرابوو بە چەکو  چۆڵ و هەموو هەوڵێکیان  بـۆ بەدەست هێنانی دەدا.  ئەو  حیزبـانـەش  جگە لە دێمۆکڕات  لەکوردستان  ناسراو نەبـون.
بەداخەوە  ئەوڕەوتە  پەرەی سەندو دروشمی  ئیسلامیزم و کمونیزم وسۆسیالیزم   دەیان  ئیزمو  لیزمی دیکە ( دەگەڵ ڕێـزم بـۆ هەمویان)  جێگای مافی نـەتـەوەو  نیشتمانی  ئـازادیان  گرتەوە. بـرایـەتی  بـوو بـە دوژمـنایەتی، هـاوکاری  بـوو  بەشەڕی  خۆبەخۆ. وەک کوتم : ئاخوندەکان  لە وتـارو بـەلاڕێـدا بـردن  گەلێک   شارەزان  و پێیەوە  پـەروەردە  کراون، زۆر  ژیرانە  ئەو کەشو هەوا  ئاڵۆزو تەماویەیان  قۆستەوە، بـەکەڵک وەرگرتن لە هەستی مەزهەبی  خەڵک  سواری   کەشتی  بێ کەشتیەوان  بوون و سەرەتا هیندێک  بەڵینی  بێبنەمایان دا بەخەڵک  و دوایە بیرۆکەی  خۆیان کە دامەزراندنی  دەسەڵاتێکی  شیعەی  دوازدە ئیمامی  بوو دابەزاند.کاتێک  دیتیان جگە لەکوردستان بەرهەڵستێکیان نەماوەو زۆرینەی   ئەو حیزبانەش  دژی  دینن، کەشو  هەوایەکیان  خـوڵـقانـد  کە تەنانـەت  خاوەن  ئـایینەکان وهێندێک لە سوننەش  کەوتـنە  شوێـنـیان و بـە دروشمی ( اسلام در خطر  است )  دەستیان  کرد  بـەکوشتاری  خەڵک و دەرکردنی  فتوای جـیهادو   ڕاماڵینی سەرجەم  حیزب وسازمانەکان ، لەسەر جەم  ئیران جگەلە کوردستان.  کوردستان  بوو بەمەتەرێزی  ئازادی ، ئەو ڕاونراوانەش  بەجیگای ئەمەگناسی   و مـیـوانـداری  گـەرم گـوڕی  خەڵکی کوردستانو حیزبەکانیان   کەوتنە  ئاژاوە  گێڕیو سازکردنی ناکۆکی و دوبەرەکی  هەرهەموشیان  دژایەتی  کردنی حیزبی  دێمۆکڕات.  نانیشیان  خواردین و نـان  دانیشیان  دڕیـن. بـەبیانوی   تـەواوەتی   ئـەرزی  و ئــیـڕانی  بـونی  کوردستان  جاریـوابـوو  وەک  مـیوانیش  قـبوڵـیان  نـەدەکردین.  بـە سرنجدان  بـەو  ڕاستیانەو  زۆریـتریش،  کاتی ئـەوە  هـاتـوە  ڕیبەرایەتی حیزبە کوردیەکان  تا سنوری قوربانی کردنی خۆیانو حیزبەکەشیان   بڕۆن  و ئـەو زامە  قـوڵـو  بـەژانـە  ساڕێـژ بکەن و چیتر ئەو کۆڵەباری هەڵەو خەتایانە  بـە کۆڵەوە  هەڵـنەگرن.  هیوادارم  لەتەکان  ببنەوە یەک و یەکەکانیش  ببنە  هێزێکی  یـەکگرتوو  ئەو کـەلـەبـەرە شومانەپڕکەنەوە.                                                                                                             بـەکوردی  بـازاڕ  شـیوا، هەرکەس  کوڕێ  بـابی  خۆی بوو، گەورەو چوکەی  کوردەواریو ئازادی و دێمۆکڕاسی کەوتنە بەر ڕەهێڵەی  دیکتاتۆری پرۆلیتاری.  وەک لەپێشەوە کوتم : مەبەستی  ئـەسڵی کە  ڕزگاری  کوردستان و  وەدیهێنانی مافی چارەی  خۆ نوسین بوو.لەلایەن  ڕێژیمەوە  بەجیاوازی خوازی قەبڵێندراو   لەلای چەپەکانیش  بە داوایەکی  کۆنە پـەرستانەو  بـۆڕژوایانــە  لـە قەڵەم  درا.  دین کرا بەئەفیون کۆمەڵ و مارکسیستی  مۆری  کوفری لێدرا. ئا لەوگەردەلولە  دا تەپڵی شەڕ لیدراو  ئەوەی نەدەبوو بکرێ  ،کرا . ئەگەر هەرکامەمان خۆمـان بەلایەکەوە   هەڵناوەسین، ئاوی  زمزم  بـەخۆمان  دانەکەین، یـەکمـان  نـەبینە  پەریو  فرشتەو ئەویتر بە جنۆکە حیساب نەکەین، زۆر  بـاش  دەزانین  چیبوو  چیکرا. دەزانین زامێکی قوڵێ ساڕێژ نەکراوە.  ئەگەر ئەو غیرەتەمـان  هەبێی  بە گەل و  دایکو بابی  شەهیدان  بـڵێین:  بۆ ڕێز گرتن  لـە ڕوحی  شـەهـیدان و  تـەسلـیـم  بـون  بـۆ ویست  و داوای  گەل  و قەرەبـو  کردنەوەی   ئـەو خەسارە  قورسانە،  بـا  خراپەکانی  ڕابـردوو  پێی  ڕێدەخەین،  یەک  بـگرین و بەیەک  هێز بەرەنگاری  دوژمن  ببێنەوەو  کوردستان  ئازاد  بـکەین.  بە دایک وبـابی  شەهیدان  بـڵێێن  هانێ  ئەوەش  بەرهەمی خوێنی بەناهەق  ڕژاوی ڕۆڵەکانتان.   دڵنیام  ئـەوە  خەیـاڵ  پـڵاو نیە. ئـەگـەر  ئـەوەی  نـەکـەیـن  قـەرزداری   گەل  دەبـیـن و مـیژوو  لـێمـان دەپرسێتەوە. 

 براتان  مەلا برایمی مەجید  پور ١٥ ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ کوردی .          ١١ / ٦ /٢٠٢٠  زایینی              هولەند  

یزاکا  ٢٢ی جۆرەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی           

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد