بێ ڕێزی بە مەزهەبی سووننە و دەستبەسەرکرانی زانایای ئایینی

بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی مەزهەبی سووننە و دەستبەسەرکردنی زانایانی ئایینی و چالاکوانانی مەزهەبی لە کۆماری ئیسلامیدا بەردەوامە

دیارە سیستمی دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران، سەرەرڕای دژایەتی گەلانی ئێران و کەمینە نەتەوەیی وئیتنیکەکان و ئایینزاکان هەر لە سەرەتاوە لە دژایەتی باوەڕدارانی سووننەمەزهەب  بەتایبەت کوردە سووننەکانی ئێران و چووارپارچەی  کوردستان بووە، لە هیچ کەس و لایەنێک شاراوە نییە ئەم ڕژیمە دژە ئایینی و مرۆییەی ویلایەتی نابەحەقی فەقیە لە ئێراندا بە دەیان وبگرە سەدان جار ئەم بێ ڕێزیانەی دووپاک کردۆتەوە هەم بەشێوازی تیڕۆڕی زانایانی ئایینی و هەمیش بە بێ ڕێزی کردن بە بۆنە و شوێنە پیرۆزەکان وهەمیش بە تێکدان و ڕووخاندنی مزگەوت و تەکیە و خانەقاکان لە ناوچە سووننەنشینەکان، ئەم کردەوە دڕندانە و نامڕۆیانەی ڕژیم لە سەردەمی موودێڕنیتە و شارستانییەتی ئەمڕۆی جیهان، بەداخەوە هەمیشە بێ وەڵام ماوەتەوە و نەوڵاتانی ئیسلامی نە کۆڕ و کومەڵە مرۆفدۆستەکان و نە مامۆستایانی ئایینی و وکۆمەڵگاش بە گشتی هیچ هەڵوێستێکی بوێرانەیان لە خۆ نیشان نەداوە وچاویان لە ئاستی ئەو هەموو خوێنە بەناحەق ڕژاوە و ئەو هەموو بێ ڕێزیانە نووقاندووە تێڕۆڕی زانای ئیسلامی و کورد خودالێحۆشبوو  مامۆستا محەممەد ڕەبیعی و مامۆستا حوسێن  سیاوانەیی و مەولانا ئیبڕاهیم سەفیزادە بەپرسی بەرەی ئەهلی سووننەت و جەماعەت لە وڵاتی ئەفغانستان و هەروەها نەشر و بڵاوکردنەوەی دەیان نووسراوەی بێ ڕێزی بە جێ نشینانی پێغەمبەری ئیسلام و داییکی باوەڕداران عائیشە هتد

چەند ڕۆژ لەمەوبەر ١٠ کەس لە فەقێ و مامۆستایانی ئایینی  دارالعلومی شاری سنەیان قۆڵبەست کرد، ڕژیم بەمەش نەوەستا ڕاوێژکاری ئیدارەی ئیڕشڻادی پارێزگای خوڕاسانی ڕەزەوی لە  تویتێری خۆیدا نووسیبووی گەورە مزگەوتی  مەکی شوێنکەوتووانی سووننە لە ئێراندا بەشوێنی فەساد ناودێر دەکات و داوا دەکات ئەم مزگەوتە بڕووخێنن


یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەی ڕژیمی ئێران  بانگەوازی مسوڵمانانی جیهان و باوەڕدارانی سووننە لە ئێران و مامۆستایانی دڵسۆز دەکات قەبوڵی ئەو بێ ڕێزیانە نەکەن و بە یەکگرتوویی بە دژی ئەو هەموو بێ ڕێزی و تیڕۆڕ و زیندان و سێدارەیەی ڕژیمدا بچنەوە نەهێڵن لەوە زیاتر ڕژیم جینایەتکاری ویلایەت گاڵتە بە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام و زانایان و کەسایەتییە ناودارەکان بکات. یەکگرتوویی و دەنگی ناڕزایەتی ئێوە  ڕژیم کپ و مات دەکات بێ دەنگیشتان تووڕەیی خودای مەزن

والسلام علیکم و رحمةالله و بركاته

یزاكا
٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد