پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

قال رسول الله صلی الله و علیه وسلم

ان لكل امة عید و هذا عیدنا

بە بۆنەی جێژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆز بایی دەکەین لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و باوەڕدارانی کورد و کوردستان، ڕۆژوووانان و بنەماڵەی  سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگر  سیاسیو تێکۆشەرانی ڕزگاری گەل و نیشتیمان ، هیوادارین تاعات و عیبادەتەکانتان قەبوڵی خوداوەندی مەزن بێت. 
خۆشەویستمان ئەفەرمووێت بۆ هەر گەل و نەتەوەیەک جێژنێکی تایبەت هەیە ئەوە جێژنی ڕەمەزانیش جێژنی گەلی ئێمەیە، بۆیە پێویستە قەدر و شکۆی ئەم جێژنە بەرز ڕابگرین ئەوەش بە یادکردنەوەیەکی مرۆڤانە و سەردانیکردنی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و چینی هەژار و لێقەوماو و هاوکاریکردنیان، لەم ڕۆژانەی جێژندا شاد کردنی دڵی ئەو کۆمەڵە لە خەڵکەکەمان شاد کردنی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودایە بۆیە بەشداری جێژن وخۆشییەکانی ئەم بەشە لە خەڵکەکەمان بین. جارێکیتر جێژنتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە خۆشی و شادی 

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٣/٣/١٣٩٩ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.