کۆچی دووایی ئەندامێکی یەکێتی زانایان
انا للە وانا الیە راجعون
کۆچی دووایی ئەندامێکی یەکێیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە ناوی مامۆستا هەژار مەنافی
ئەمڕۆ ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی ئەندامی لە
مێژینەی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ماموستا هەژار مەنافی کوری سولتان لەدایکبووی سالی 1357ئاوای حەسەن نوران
لەسالی 1370چۆتە حوجرەو لە حوجرەکانی دەرسی خۆیندوەو سەرئەنجام لە سالی 77لە ئاوای قەلاتان ئیجازەی وەردەگرێ و لە ئاوایەکانی دوورگەو چەپەراوێو سولتان ئاواو لە وسالانەی دوایش دا لە ئاوای ئەمیر ئاباد دەبیتە مەلاو لە ماوەیەکی کەم دا تووانی ببێتە جێی سەرنج و متمانەی خەڵک و بەتایبەتی لاوانی نیشتیمان پەروەر، مەلا هەژار وێرای ئەوەی کە کەسێکی بە توانا بوو لەبواری بەیان و وتار دان لەهەمان کاتا له وتارەکانی دا بە بۆنە نەتەویەکان هەلۆیستی دەگرت و وەک مەلایەکی خەلکی و حیزبی دەردەکەوت، ساڵی ١٣٨٨ پەیوەندی بە یەکێتی زانایانی ئایینی دەگرێت و وەک ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە درێژە بە چالاکییەکانی دەدات. مامۆستا هەژار هەر چەند بڵەی مڕۆڤێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بوو بۆیە لە دەستدانی ئەو ئەندامەمان خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان وبزاڤی ڕزگاریخووازی کورد، وێڕای خەم و پەژارەمان سەرە خۆشی دەکەین لە بنەمای خودالێخۆشبوو و لە خودا ئەپاڕێینەوە جێگای فردەوسی بەرین بێت. ئامین
٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی
یزاکا
Comments
Post a Comment