انا انزلنە فی الیلة القدر، و ما ادریك ما لیلة القدر، لیلة القدر خیر من الف شهر


بەناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا

شەوانی قەدر


ئەوا دیسان بەرەو پیری دەیەی کۆتایی رەمەزان و مانگی ئازموونی خوا لە مەحەک دانی بەندەکان لە لایەن پەڕوەرینەوەدەرۆین و بە ئەسپایی پێ دەنێینە شەوانی پڕ قەدرو بەقەدری قەدر
شەوانی قەدر پێش ئەوەی دەرفەتێک بێ بۆ سەلماندنی بەندایەتی ورازومەرازگۆرینەوە لەگەل حەزرەتی دۆست و پاڵ دان بە پالی ئەوهێزە بەهیزە نادیارە کە ئافرێنی مێهربانە و پیش ئەوەی بانگەوازی خوا بێت بۆ کۆبوونەوە لەدەوری بێ غەوری سوفرە چەوری راخراوی بەڕبڵاوی بەڵێشاوی خڕۆشاوی سۆزی بینایی چاوان 
پێش ئەوەی سەرەتای دابەزینی یەکەم قڵپەی زانست و جەهل بەزێنی شەوی دەیجووری بێ نووری ژیان پر بڕک و ژان بێت 
پێش ئەوەی دەرفەتی هەڵکەڤتی تیرێژی بۆژانەوەو بونیات نانەوەی جەستەی خەستەی دەڵەمەو نەمەییوی مرۆڤایەتی بێت و شنه ی شنانەوەی گوولانی سیسو پیسو کەسیرەو دنەی دڵانی خەوتوی بێ هێزو شەلال و پر لەقێزو بێز بێت 

بەرلەوەی دەنگی زەنگی بڵاۆینی خەم تەرێنی ژینی ڵیخنی پڕچڵکنی   جەستەی خاک و لابەری تەمی خەمی هەوری پر لەهەمی نگبەتی بێت


قەدر سەرەتای پەیوەنددانەوەو لێک دانەوەی هێڵی نێوانی ئاسمان و زەوییە که سالانێک و دەمانێک بوو بەهەرحیکمەتێکی باری و هەرهۆکارێکی نادیارو نەدیو لەعەقڵی سرو وری ئیمە مانانە

بەڵێ ئەو کاتەی قەدر هات هەرخۆی نەبوو هات بەڵکوو دڵۆپ دڵۆپ بارانەی پەیڤی خوا هەرلەو دەمانە بوو یەکەم دڵۆپێ لەو رەحمەتە لەکارێزوو ئەستێری قەت ئاو نەدیوی نەدیوو پەسیوی (ئەشکەوتی حێراوە)ڵۆزەوی بەست و بوو بەزریاو هەرچی هەژگەل و داوەلی بێ باوەری بوو ڕای ماڵی و دایماڵی و لەداۆێنی چیای باوەرو ئیمانەوە دەبوونە هەزاران قەڵبەزەو ئاوهەڵدێرو ئاوی بۆژەرو بووژانەوەیان بەسەر پەیکەری سەرو وڕوو مردوی خاکا ئەپرژاندو مێشکی وشکی پڕلەوشکەڵان و بۆشی جەهل و جەورو جەفایان تێک دەهاڕی

 و سەرلەنۆی بوونیان بونیاد دەنایەوە

قەدر هەرلەسەرەتاوە پێمانی فەرموو گەلۆ ڕابن چاوو گوێتان زیت کەن و پڕدەنە قەڵەم و خۆتان بە چەکی زانست تەیارو لەبار کەن و چارەی دەردی کۆیلەتی و دەوای ڕەوای ڕاماڵینی نادادپەروەری و نەهێشتنی چەوسانەوەو کڕوسانەوەی سەدان ساڵەتان هەرخۆیندنە و پڕ بەرکردنی داری زانست و زانیاریه

قەدربوو فێری کردین بەندەیی تەنیا بۆ پەڕوەرێنەو ئەوەی ئێوە بوونەتە بەندەی دارو بەردوو دراو تەنیا لەنەبوونی زانستەو لە کۆی قەڵەم هەڵپەسێراو
 پێنوس پەڵێ نەبوو بیگرێ و لێنووس تۆزی لێ نیشت
 ئەوکاتەیە مرۆڤایەتیش دادەوەشێ سەرچاوەی ژین ڵێخن دەبێ

بەڵێ قەدر پیی وتین مڕۆڤ بەقەدرەو دەبێ بوو ئەسلەی خوی قەڵەمباز باوێو راسانێک دوای ئەو هەمووە خەوە تەمبەڵینە پێویستەو دەبێ بەورەی راسانەوە براسێینەوە بەرەو ترووپکی (لقدکرمنا بنی ادم)وە هەنگاو بنێنەوەو تێ بکۆشین و ماندوو بینو هەرگیز ماندوو نەبین لە خەبات و قووربانی بۆ هاوتەریب کردنی کۆمەڵگاو هاوتەرازکردنی هەموو مافە خواپێ داوو لێ زەوت کراوەکان 

قەدر پێمانی فەرموو هەموو دوونیا تەنیا وێستگەیەکە بۆ هەمووتان بە ژیانی وەک یەکەوه کەوا بوو مەهێلن کەس پێ بنێتە پاوان و کەوشەنتان و هەرێمی یەکتری بپارێزن و لە کۆی بینیتان سەرکێشی دەکڕێ پەلکیشی بکەن و ئەگەر پێویست بوو سەریش دابنێن بۆ ئەوەی سەری سەرەرۆ ببڕن و مێشکی بۆ گەنی بدڕن 

قەدر فێرمانی کرد لەسەر مافن هەلبقرین و یەخە لەستەم دادرین و وەگوو ئاگری نەورۆز هەڵبگرین

بەڵی ئەوەی وانەی مەکتەبی قەدری خۆیندبێ و فێرگەی شەوانی قەدر چووبێ هەرگیز بەرەو تاریکی هەنگاو نانێ  مرۆڤایەتی ناکاتە بەهای نانێ

لێرەدا ئەپاڕێینەوە خودای عیشق و ئەوین و ئازادی شەوانی قەدرمان بۆ بکات بە خێر و خۆشی و حەسانەوە و ڕزگار بوون لە دەرد و ژان و  زام، خودایا بۆ خاتری ئەم شەوانە کە پڕ قەدر و ڕێزن مرۆڤایەتی لە نەخۆشی کڕۆنا بپارێزە و ئەم بەڵا ناسرووشتیەمان لە سەر لابەرە. ئامین یا ارحم الراحمین

مامۆستا چیا
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد