برووسكەی ماتەمین بە بۆنەی شەهیدانی میكۆنۆس


 تیرۆری میکۆنۆس وبروسکه‌ی ماته‌مینی:

بروسکه‌ی ماته‌مینی یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران:

 له‌ ساڵوه‌گه‌ری تیرۆری شه‌هیدی ڕێبەر،  شه‌ره‌فکه‌ندی وهاورێیانی.

26ی خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری رێبه‌رێکی لێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌، له‌م رؤژه‌دا تاریکپه‌ره‌ستانی نه‌زان، خوێنی رێبه‌ری هه‌میشه‌ زیندووی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان [شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ برلین ڕێستورانی میکۆنۆس] به‌ ناحه‌ق ڕژاندوجارێکیتر رووی ره‌شی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان ده‌رخست که‌ چه‌ند دڕنده‌ و تامه‌زرۆیی له‌ ناو بردنی گه‌لێکی سته‌م لێکراون! هه‌رچه‌نده‌ تیڕۆری میکۆنوس خه‌سارێکی گه‌وره‌ بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی وحیزبی دێموکرات به‌ تایبه‌تی، به‌ڵام شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی کۆماری په‌ت وسێداره‌ی ئێران نه‌یانتوانی ئه‌م خه‌باته‌ بوه‌ستێنن.
به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستان ئێران، هاودەردی خۆی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵكی ڕۆژهەڵات دووپات دەكاتەوە و هیوادارین ڕاسانیانی شۆڕشگێڕ شلگیڕانە تر لە جاران بۆ وەدیهاتنی ئامانجە كانی ڕێبەرانی شەهید بەردەوام بن لەم پێناوە دا یەكیەتێكەمان هەمیشە پاڵپشتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێرانە. 
       
ڕوحی شەهید دووكتور شەڕەفكەندی و هەموو شەهیدانی كوردستان شاد 

یەكیەتی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران 

23 ی خەرمانانی 1398 ی هەتاوی 

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.