مامۆستا مەلا سابیر خودا مووراد لە مزگەوتەکەی دەرکرا

ڕژیمی دژە سووننەی ئێران درێژە بە بێ ڕێزییەکانی دەدات

شاراوە نییە ٤۰ ساڵ لەمەوبەر ئاخووندەکانی جەماران شۆڕشی گەلانی ئێرانیان بە شێوەیەکی فێڵبازانە لە دەست خەڵکانی ئەم وڵاتەڕفاند و سیستمێکی مافیایی بە ناوی ویلایەتی فەقیهی ئێرانیان دامەزراند

ئەم سیستمە لە بنەڕەتدا دژایەتی هەموو ئایین و مەزهەبێکی جیاواز دەکات و مەبەستی سەرەکیشیان لە ناوبردنی جیابیران وئازادیخووازانە، بە  درێژایەتی  ئەم ٤۰ ساڵە دەیان و سەدان تۆمەتی  بێ بنەماو دوور لە ڕاستی خستۆتە پاڵ زانایانی سووننە بە تایبەت مامۆستایانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەیان زانای ئایینی سووننەی بە شێوەیەکی دڕندانە تیڕۆڕ و بێ شوێن کردووە کە وەک نموونە تەنیا ئاماژە بە ناوی مامۆستا محەممەد ڕەبیعی و مەولەوی ئیبڕاهیمی سەفیزادە و مەلاحوسێن سیاوانەیی کە چۆن تیڕۆڕ کران لە لایەن تیڕۆڕیستانی ویلایەتی فەقیهی ئێران و دەیان مامۆستای ئایینیش لە کارەکانیان دوورخرانەوە وناچار کران وڵات بەرەو هەندەران جێ بێڵن و چەندین مامۆستاش کەوتنە بەر غەزەبی تیڕۆریستان و ئەشکەنجە دران بۆ وێنە مەلا ئەییوب گەنجی سنە و عبدالسلام گوڵنەواز و دەیانیتر، ڕژیمی ئێران کە ئێستا کەوتۆتە سەر لێواری فەنا بوون و پەیوەست بوون بە زبڵدانی مێژوو خەریکە دژایەتییەکانی لە مەڕ سووننە مەزهەبەکان چالاکتر دەکات بە زەخت وگووشاری زیاتر بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی.
بە پێی هەواڵی سایتی کوردستان میدیا کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز مامۆستای خۆشناوی شاری سەقز مامۆستا سابیر خودا مووراد لە مزگەوتی جامیعی قەوەخ  دەر دەکات و بە جێگای ناوبراو مەلایەکی خوڕافی ویلایەتی دادەمەزرێنێت کە لەگەڵ ناڕزایەتی خەڵک بەرەو ڕوو بوو و خەڵک بەشداریان لە مزگەوت دا نەکرد.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم جۆرە تیڕۆڕ و دژایەتیانەی ویلایەتی نابەحەقی ئێران، داوا لە هەموو خەڵکی سووننە مەزهەب و مامۆستایانی ئایینی دەکات دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بوێرانە بەرز بکەنەوە و چیتر ئیزن مەدەن کۆماری سێدارە و خوێنی ئێران گاڵتە بە بیروباوەڕی ئایینی و نەتەوەییتان بکات.
بەهیوای سەرکەوتن بە سەر ستەمکاری و دیکتاتۆرییەتدا.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۸ ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد