ئۆلگویەک بۆ خەباتکاری موسوڵمان، مەلا برایم مەجیدپوور

ئۆلگویەک بۆ خەباتکاری موسوڵمان                                                                  بەناوی خواوەندی دەهەندەی دلۆڤان                                                                       بۆ گەلێکی  خاوەن بڕواو ئیمان ،بۆ موسوڵمانێکی کە لە ڕووی لێکدانەوەو هەڵسەنگاندن ئیسلامی قبوڵ کردوە ، ئەوەی سەلماندوە  کە محەممەد ناردراوی خوایە بۆ ڕێنوێنی  مرۆڤەکان ، دەبێی ڕەفتارو کرداری ئەو ناردراوە ببێتە ئۆلگو بۆ خەباتکارێکی موسوڵمان.       بڕوانن محەممەد ( ص) کراوەتە مەعموری ئەنجامدان و ڕاگەیاندنی فەرمانەکانی خواو ناساندنی ئیسلام وهاندانی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی  ڕاستە ڕێگاو گەیشتن بە دوا مەنزڵگەی بەختەوەری لەسەر زەویو مسۆگەر کردنی ڕەزای خوا. بۆ وەدەست خستنی ئەو ئامانجە پیرۆزە  لە هیچ مەترسیەک  سڵی نەکردوە ، زەخت و زۆری هیچ دەسڵاتێک  وازی پێی لە ڕێبازەکەی نەهێناوە ، دەربەدەریو هەزاران ڕەنج و مەینەتی کێشاوە ، مەعموریەتەکی بە دروستی ئەنجام داوە .                                                                                   نمونەی هەرەبەرزی فیداکاریو تێکۆشان و کۆڵنەدان و کۆچی  زۆرەملی موسوڵمانانە لە زێدی خۆیان مەککە بۆ مەدینە یە . ئەوکۆچە ڕاکردن نیە لەترسان و لەبرسان ، بۆ سەیاحەت و ڕابواردن و پشودان ، بەڵکو بۆ لێک هاوێر کردنی هەقو بەتاڵە ، بۆ ڕزگاری لەژێر چەپۆکەیی و خۆ سازدانێکە بۆ بەرەنگار بونەوەی زوڵم و زۆرداری و نابەرانبەری . محەممەد و هاوڕێیانی لە زاڵمانی قوڕەیشیان هەڵچەرخینەوە ، بۆ درێژەدانی خەباتەکەیان کۆچی زۆرەملیان  هەڵبژارد ، ماڵو حاڵ ، ژن و منداڵ ، سەروەتو سامان ، زێدو کەسوکاریان بە جێهێشت بۆ دوژمنان ، ئەوەی دەگەڵ خۆیان برد ،ئیمان بەهەقانیەتی ڕیبازو ، ورەو کۆڵنەدان بوو. هەمو شتێکیان بەقوربانی ڕێبازو  باوەڕەکەیان کرد .حازربون گیانیشیان  لەو ڕێگایەدا بەخت بکەن کە زۆریشیان کردیان.                                                      کاتێ لەمەدینە  جیگیر بون دەستیکرد بە دامەزراندنی نیزامێکی نوێی بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتیو بەتایبەت موسوڵمانان . لەو نیزامەدا هیچ چەشنە جیاوازیەکی  نەژادی  ، چینایەتی ، ئایینی ، ڕەنگ ، زمان، و... جێگەی پێنەدرابوو. دامەزراندنی عەداڵەت و دادپەروەری لە ڕیزی پێشەوەی بەرنامەی کاریدابوو. سوپایەکی لە موهاجیرو ئەنسار واتە کۆچ کردوەکانو یاریدەرانیان  بۆ ڕاگەیاندنو  پاراستنی ئەسڵەکانی ئیسلام و لە ناوبردنی بوتو بوت پەرستی و تاک پەرستی  پێک هێنا.  بۆیە کۆچی بەزۆرەملی موسوڵمانان  بوو بەسەرەتای  دامەزراندنی سەردەمێکی نوێی لە مێژوی ئیسلام دا ،سەرکەوتنێکی گەورەش بوو بۆ محەممەد (ص) لە بەجێهێنانی مەعموریەتەکیدا . عومەر ( ر) ئەو کۆچە بە مەبدئی ئیسلام واتە دەسپێک دەزانێی و دەڵێی : [ ئەو  کۆچە هەق وبەتاڵی لێک جیا کردەوە ، شانازی پیوەدەکەین ]  گەورەیی ئەو کۆچە واتە هیجرەت  ناکرێی وەک ڕاکردن و پەنابردن حیساب بکرێێ ، بەڵکو گواستنەوەی گۆرەپانی خەباتە لە شوێنێک بۆ شوێنێکیتر کە مەودای چالاکی و هەڵسوران لەوێی زیاترەو پێشتریش باسو ڕاوێژی لەسەر کرابوو. نەمحەممەدو یارانی پەنابەربون  نەخەڵکی مەدینەش پەنادەر . خوای مەزنیش  ناوی لێنان موهاجیرو ئەنسار . ئاواشی فەرموە : {خوا لەوانەی لەپێشدا ئاوارە بوون  وئەوانەش کەیاریدە دەریان بوون ،ئەوانەش کە لەچاکەدا شوێنیان کەوتن ڕازیەو ئەوانیش لەخوا رازین . باغاتی پەڕلەمیوەجاتو جۆباری بۆهەتایە پیداون، ئەوەیە دەسکەوتی مەزن و گرینگ . تەوبە  ئایەتی ١٠٠ }  دیارە کۆچی زۆرەملی شتێکی تازە نەبوە . ئیبڕاهیم بەناچاری  لە عێڕاقەوە چوو بۆ شآم کاتێک ویستیان بیسوتێنن. موساو هاوڕێیانی  لەدەست فیرعەون کۆچیان کرد. عیسا لەبەیت لەحم  ڕۆیشت بۆ ئۆڕشەلیم. ئەوانەو  زۆریتریش  هەبوون و هەرهەموشیان لە ڕێگای باوەڕوو ئامانج دابون . پڕاوپڕن لە دەرسی سەبرو  خۆراگری و قوربانیدان و سەرئەنجام  سەرکەوتن. هەموی ئەوانە دەری دەخەن  ئیمان بەمافو ئازادی  ترسو دڵەڕاوکێی  دەڕەوێنێ ، ویژدانی نوستوو وەخەبەر دێنێ. کۆشکی زاڵمان وەلەرزە دەخاو دەڕوخێنی ،ئاکامەکەی داری ئاوات و هیوا وەبەر دێنێی و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە ترست لە قوربانیدان و زۆری دوژمنان نامێنێی.                                              ئێمەی کورد یش بەبێی ئەوەی ناوی ئایینی لە خەباتەکەمان بنێین شان بەشانی خەباتی ئایینیە و ، خەباتە بەدژی زوڵمو زۆرداریو داگیر کاری ، بەرەنگاریە دەگەڵ زاڵمانی داگیر کەر ، قوربانیدانە  بۆ ڕزگاری گەل و نیشتمان، کە بەدڵنیایەوە نەک دژی ئیسلام نیە بەڵکو ئەرکی  ئایینی ئیماندارانە . ئێمەی کورد مادام داواکەمان ڕەوایە  نابیی باکمان لە پڕوو پاگەندەو هەڕەشەو گوڕەشە و تۆمەت وبوختانی  دوژمنان و نەیاران بێی . مافەکەمان خواییە و کەس بەخێری خۆی پێی نەداوین و پێمان  نادا . هێندێک کە خۆشیان بە موسوڵمان دەزانن  ئەومافە ڕەوایە یان لێداگیر کردوین . قبوڵێ داگیر کاری  ،تەسلیم بون بۆ دوژمن ، حاشاکردن یا دەست هەڵگرتن لەفافێکی خوا پێداو  کارێکی قێزەونی  دوور لەدین و غیرەتو کەرامەتی مرۆی بەڕاستی موسوڵمانە.  ئاوارەبونمان بۆ بەردەوامی خەباتەو  خەباتیش   بۆ ئازادی گەلو وڵاتە.                                                                                                 براتان   مەلا برایمی مەجیدپور 
۱۰/٦/۱۳۹۸

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد