کۆچی دووایی مامۆستا مەلا محەممەدی کۆنەڵان لە شاری سەقز

كل نفس ذائقة الموت و یبقی وجه ربك ذو الجلال و الاكرام

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چووارشەم، ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ۱۳۹۸ی هەتاوی مامۆستایەکی ئایینی و نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەر، بە ناوی مامۆستا مەلا محەممەد ئیمامی لە شاری سەقز کۆچی دووایی کرد
مامۆستای خودالێخۆشبوو یەکێک لە زانایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشەرێکی سەردەمی ساڵەکانی ٤٦ ، ٤۷  و دۆستێکی نیزیکی شەهید دکتۆر قاسملو بوو، مامۆستا باوەڕێکی زۆر بەهێزی بە بزاڤی ڕزگاریخووازی گەلەکەی هەبوو و هەمیشە پاڵپشتی لە شۆڕشگێرانی کوردستان دەکرد و دەیفەرموو موسوڵمان پێویستە بەرەنگاری لە ماف و ئازادییەکانی خۆی و گەلەکەی بکات
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، هاوبەشی خەمی لە دەستدانی مامۆستای تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرە و سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی سەقز بە گشتی داواکارین لە یەزدانی مەزن فیردەوسی ئەعلای پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون:
  یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٦/٦/۱۳۹۸

Comments

Popular posts from this blog

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..