پیرۆزبایی بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ

 بەڕێز، لێپرسراوی گشتی و ناوەندی سیاسی ودەستەی کارگێڕی و کادر و پێشمەرگە خۆڕاگرەکانی دێموکرات

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات گەرمترین پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی  کوردستانی ئێران، قەبوڵ بفەرموون
تێکۆشەرانی ڕێبازی پێشەوا و قاسملو و شەڕەفکەندی شەهید
 دێموکرات وەک یەکەم  حیزبی مودێڕن، ئەسالەتێکی نەتەوەیی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە جێگای شانازی و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئێران بووە و دەبێت، ئێستاکەش ڕاسان وەک پڕۆژەیەکی چەند ڕەهەندی بۆتە جێگای هیواو هوومێدی گەلەکەمان و خەڵک  هیوایان لە سەر هەڵچنیوە، ئەم پڕۆژەیە نەک هەر دەتووانێت پێشمەرگە و ئەندامانی دێموکرات لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە بگرە دەتووانێت ببێت بە پڕۆسەیەکی هەمە لایەن لەسەرجەم هێزە شۆڕشگێرەکانی کوردستان و دەتووانێت ئامانجەکانی پێشەوای نەمر و ڕێبەرانی شەهید و هەزاران شەهیدی تێکۆشەر لە ڕێبازی دێموکرات وەدی بێنێت، یەکێتییەکەمان هەمیشە پشتیوانی حیزبی دێموکراتی وەک ئەرکێکی گرنگی نەتەوەیی لە ئەستۆ گرتووە و هیچکات پشت لەم پشتیوانییە ناکات. جارێکیتر ۲٥ی گەلاوێژ لە هەموو ڕێبوارانی ڕێبازی دێموکرات و ڕاسانیانی باوەفای ڕێبەرانی شەهید بەرز و پیرۆز بێت

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۲٤/٥/۱۳۹۸   

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.