پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی قوربان

بسم الله‌الرحمن الرحیم
{ولله‌ علی الناس حج البیت من استطاع الیه‌ سبیل "
 به‌ بۆنه‌ی جێژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ده‌کات له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان وهه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان وگشت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان که‌ به‌ خۆراگری خۆیان خاکی پاکی کوردستانیان له‌ ده‌ست داگیرکه‌ران وتاریکپه‌ره‌ستان پاراستووه‌، ئاواته‌خوازین مسوڵمانان به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد، وانه‌ی یه‌کبوون و کۆده‌نگی له‌ مانگی قوربان و مه‌به‌سته‌کانی قوربان وەرگرن و، بتوانن دژ به‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی نه‌فام که‌ له‌ ناوی خودا بۆ مه‌به‌سته‌ نگریسه‌کانی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن بوه‌ستن، ته‌نیا ره‌مزی سه‌رکه‌وتن یه‌کگرتنه‌، هه‌روه‌ها داواکارین خه‌ڵکانی کوردستان  له‌ رۆژانی جێژن سه‌ردانی گڵکۆی شه‌هیدان وبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بکه‌ن و دڵخۆشی بده‌نه‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان.
 هه‌ر رۆژتان جێژن وجێژنتان پیرۆز.
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۹/٥/۱۳۹۸

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد