زۆر بوونی حیزبی ئیسلامی سیاسی بە چ مەبەستێک! مامۆستا برایم مەجیدپوور

بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان                                                                            بۆکورد  هەڵخەڵەتاندنە .                                                                                 لە رۆژگاری ئەوڕۆدا  حیزب و سازمان و تاقمی زۆر  لەهەموو  ئیدەو ئایینەکان  لە دنیادا بە تایبەت  لە کوردستان  جیگایەکیان بۆ خۆیان  پاوان کردوە، لە ژێر ناوی جۆراوجۆر  دژایەتی یەکتریش دەکەن، لەڕاستیدا سەرجەم مرۆڤەکانیان  لێک کردوە بە دوژمن هیچیان ئەوانیتر قبوڵ ناکەن. هەموشیان دەزانن ئەو کێشەو ململانەیە تەواونابێ، لە زیان و کوشتن و ماڵوێرانیش زیاتر  بەرهەمی نەبوەو نابێ، کەچی خۆی لێی گێل دەکەن. ئەوەی زۆرتر دێتە بەر چاو کێشەکە دەگەڵ ئیسلامەو لە ڕاست و چەپ ڕا هێرشی دەکرێتە سەر. شاراوەش نییە کردەوەو  هەڵس و، کەوتی موسوڵمانانیش بۆتە بەڵگەی بەهێز بۆ نەیاران  و زیانی زۆری بەخۆیان و دینەکەیان گەیاندوەو کە تا ئێستاش دژبەرانی نەیان تووانیەوە ئەوە بکەن.!  ئەگەر  بەچاوێکی ورد بینانە،  بە تێڕوانینێکی لێزانانە،  بەلێکدانەوەیەکی  ژیرانە چاو لە ئیسلام بکەین بۆمان دەر دەکەوێی ئیسلام یەک بەرنامەو  ئوسولی هەیە و، ئەویش بۆ سەرجەم ئیمانداری موسوڵمانە.  کە برێتین لە : ( ١) ئەسڵەکانی ئیمان وەک : ئیمان بە خوا ،بەفرشتەی خوا ، بە کتێبەکانی خوا ، بە پەیامبەرانی خوا، بەڕۆژی لێپرسینەوەو سەزا.         ( ٢ ) ئەسڵەکانی ئیسلام  وەک: شادەو ئیمان ( أشهد أن لاالە الا أڵلە و أشهد أن محمدا رسول أللە )  پێنج فەڕزەی نوێژ ، دانی زەکات، ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان ، زیارەتی ماڵی خوا لەهەمو تەمن دا یەکجار ،بەو مەرجەی توانای ماڵی و جستەیی و  ئەمنیەتی ڕێگاش هەبێێ.  بە پێی یاساو  شەرعی ئیسلام هەمو ژنو پیاوی موسوڵمان خوشک و برانە ، لە مافی مرۆڤانەدا شەریک و بەرانبەرو هاوتانە . ئیمان بڕواو ئاقیدەیە و ئیسلامیش یانی بەسڵامەتی و هێمنی پێکەوە  ژیانە . ڕوو لە هەر ئاوەدانیەکی موسوڵمانان دەکەی پڕیەتی  لەمزگەوت بۆ تاعەت و عیبادەت ، پڕیەتی لە قورعان بۆ خوێندن و فیر بون ،هەمو ئەرکە ئیسلامیەکان بۆ  خاوەن باوەڕەکان هەر یەکە وەک یەکن و بۆ هەموانە. لێرەدا پرسیاری منی  بە سەر سوڕماوی  ئەوەیە: ئەدی ئەو هەمو تاقم و گروهە ئیسلامیە بەناوی جیاوازو دژ بەیەکە، کە جەرگەی تێکۆشانیشیان هەر وڵاتانی موسوڵمانانە، ئەوەی دەکوژرێی، دەسوتێ، ماڵی وێران دەکرێی ، بۆچی هەر موسوڵمانە و بکەری ئەو جینایەتانەش هەر برای  موسوڵمانە؟!  داخوا قورئان یەک کتێبە، یان چەند کتێبە و هەریەکەی بەدەست  تاقمێکیانە؟!  ئەو دوژمنایەتی و لێکدانانە، ئەو خۆ بەخۆ کوشتنانە ، هەڵە تێگەیشتنە، یان بە ئەنقەستو بەخەیاڵ ئیسلام پەرە پێدانە  و بۆ هەڵخەڵەتاندنی  مرۆفی موسوڵمانە؟! داخوا ئەرکی مامۆستایانی ئایینی کورد  هەڵویست گرتنو ڕونکردنەوەی  ئەو ئەسڵانەیە  یان  گوێی لەمستی و بەڵێی قوربانە؟! داخوا ئەو هەمو بیرە جیاوازو هەڵوێست و لێدوانە دژ بەیەکانە، دەگەڵ ڕووحی ئیسلام و ئیددیعای  برایەتی گونجاوو تەبانە؟!  داخوا ئایەتی { وتعاونوا علی البر واتقوی ولا تعاونوا علی ألاثم والعدوان } یانی یەکتر کافر کردن و کوشتن و سوتاندنە و ئەرێێ بەڕاستی ئەوە هاوکاری و برایەتی موسوڵمانانە؟!  { لکم دینکم ولی دین } یانی لەخۆت زیاتر  کەس بە مرۆڤو موسوڵمان مەزانە؟!  بەدڵنیایەوە  هەزار جار نا، ئەوانە و زۆریتریش نەک بەرنامەی ئیسلام و ڕەوشتی موسوڵمانی ڕاستەقینە نین، بەڵکو دژایەتیەکی کوێرانە و بێبەزەیانەیە لە ژێر چەتری ئیسلام  دەگەڵ مرۆڤایەتی و سەر جەم موسوڵمانانە. لە ناو کوردیشدا بۆ کورد  هەڵخەڵەتاندن و فریو دانە. خوا فەرمویە ئەگەر ویستبام  بۆهەموان  یەک دینم دەنارد ،نەی ویستوە  . ئەگەر لێک جیاوازین،  وەک یەک بیر ناکەینەوە، بۆچون و لێکدانەوەمان وەک یەک نیە ،بۆ ئەوە نیە بکەوینە گیانی یەکترو هەر کامەمان بیهەوێی بیرو ڕای خۆی بەزۆر بسەپێنێ، بەڵکو  بۆ ئەوەیە  لەو جیاوازیانە  دنیایەکی هەمە ڕەنگ و ڕازاوە ،بۆ برایەتی و هاوکاری و پێکەوە ژیان دروست بکەین ، بە وێک خستنی ئەو بیرانە باشترین داهێنان بکەین ، بە هەمومان بەرنامەیەکی پێشکەوتوو ئەقڵ پەسندانە  بۆ چلۆن ژیانی تێکڕایی دابڕێژین و زانایانە دایبەزێنین. دوای ئەو هەمو نەهامەتیو ڕۆژ ڕەشیە ژیانێکی لێواو لێو لەتەبایی و ئاوەدانی و بەخەتەوەری بۆ گەڵ بخوڵقێنین. گومانم لەوە دانیە  بەو هەمو  ناتەبایی و شەڕوو لێکدانانە، بەو هەمو  پڕوپاگەندە ژاراویانە و بۆختان بۆیەکتر  هەڵبەستنانە، زیانێکی گەڵیک قورس بە خۆمان و ە کۆمەڵگا دەیگەێێنین. دینەکەو خۆمانی موسوڵمانیش بێی ئیعتیبار و لە بەر چاوان سوک و لەسەر شانان گران دەکەین.  دیسانیش دەیڵێمەوە : ئەگەر بڕوامان بەوە هەیە کە: خودا یەکە، قورعانەکە یەکە ، پێغەمبەرەکە یەکە،  ئەسڵەکانی ئیمان و ئیسلام یەکن ، ئەدی چۆنە  بەو هەمو خاڵە هاوبەشانەوە،   ئەو هەمو  فتواو  بڕیارو  هەڵوێستە دژ بەیەکانە  دەر دەکەین و برای موسوڵمان بە گژ یەک دادەکەین ، بەکام فەرمانی خوایی عەمەل دەکەین؟!  بەڕاشکاوی دەڵێم : ململانەی نەرێنی و ناوخۆیی ، چ لەدین دابێی یان لە سیاسەت دا  قورسترین زەربە لە خاوەنەکانیان دەدا و ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ بە قازانجی دوژمنەکانیانە .  ئەم بابەتە ڕاو بۆچوونی بەڕێز مامۆستا برایم مەجید پووریە و وێبلاگەکەمان هیچ پەیوەندی نییە                                                       مامۆستا برایم مەجیدپوور
. ٩ گەلاێژی ٢٧١٩ کوردی = ٣١/٧/٢٠١٩

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد